ئه‌مریکا بۆ ئاماده‌بوونی زیاتر له‌ ناوچه‌که‌ چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی که‌تیبه‌کانی حیزبوڵڵای عێراق ده‌ڵێت: ئه‌مریکا به‌ ناوی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌ داعشه‌وه‌ بۆ به‌دیهاتنی ئامانجه‌کانی له‌ عێراق، سووریا و ناوچه‌که‌ هه‌وڵ ده‌دات و بۆ ئاماده‌بوونی زیاتر له‌ ناوچه‌که‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێرانه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د موحیی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌ پرس"دا ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مریکا به‌ ناوی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌ داعش و له‌ ڕێگای بڵاو کردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یێک له‌مه‌ڕ بڕیار له‌ سه‌ر پاشه‌کشێی هێزه‌کانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ له‌ عێراق له‌ ڕاستیدا بۆ فریودانی عێراقییه‌کان هه‌وڵ ده‌دات.

ناوبراو وتیشی: ڕاستییه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌مریکا خوازیاری کشانه‌وه‌ له‌ عێراق نییه‌ و به‌رده‌وام چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق و لوبنان و ڕووداوه‌کانی سووریا و ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌تۆمیی ئێران بۆ ئاماده‌بوونی زیاتر له‌ ناوچه‌که ده‌کات‌.

موحیی زیادیشی کرد: "ئێمه‌ هیوامان به‌ ده‌وڵه‌تی داهاتوو و پارته‌ سیاسییه‌کانی عێراق‌ هه‌یه بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌مریکییه‌کان و هه‌ر هێزێکی دیکه‌ی بیانی له‌ عێراق و پاراستنی سه‌روه‌ریی ته‌واوی ئه‌و وڵاته؛ چوونکه‌ ئه‌و هێزانه‌ بۆ به‌دیهاتنی ئامانجگه‌لێک له‌ عێراق هه‌وڵ ده‌دات که‌ به‌ سوودی عێراق و ناوچه‌که‌ نابێت.‌"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13915

Your Comment

You are replying to: .
captcha