به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سزایی ته‌ملی هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌باره‌ی هاوپه‌یمانیی ئه‌و حیزبه له‌گه‌ڵ حیزبی ئیسلامخوازی هوداپار ده‌ڵێت: به هیچ له‌ونێک هاوپه‌یمانیی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌گه‌ڵ پارتی هوداپار له‌ئارادا نییه. هیچ دیدارێک سه‌باره‌ت به گفتوگۆی HDP و هوداپار له‌باره‌ی هاوپه‌یمانی ئه‌نجام نه‌دراوه. ئه‌و حیزبه ئه‌وله‌وییه‌تێکی وای نییه و له به‌رنامه‌کانی ئه‌و حیزبه‌ش ئاراسته نه‌کراوه.
هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان تێکڕای ئیدعا ئاراسته‌کراوه‌کان له‌وباره ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و باس له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی کوردستان ده‌کاته‌وه که له‌لایه‌ن 5 حیزبی سیاسیی کورده‌وه دروست بوووه و ده‌شڵێت: ڕۆژی ڕابردوو لیژنه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانییه له دیاربه‌کر له‌گه‌ڵ په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆکی HDP دیدار و گفتوگۆی کردوووه.
شایانی باسه؛ هاوپه‌یمانیی کوردستان خوازیاری ئاماده بوونی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان و حیزبی هوداپار له ناو ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌یه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسه‌ل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment