پرسی هاوپه‌یمانیی HDP و هوداپار له‌ئارادا نییه‌

به‌شی تورکیا- سزایی ته‌ملی هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان گریمانه‌ی هاوپه‌یمانیی ئه‌و حیزبه‌ له‌گه‌ڵ حیزبی ئیسلامخوازی هوداپار ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سزایی ته‌ملی هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌باره‌ی هاوپه‌یمانیی ئه‌و حیزبه‌ له‌گه‌ڵ حیزبی ئیسلامخوازی هوداپار ده‌ڵێت: به‌ هیچ له‌ونێک هاوپه‌یمانیی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌گه‌ڵ پارتی هوداپار له‌ئارادا نییه‌. هیچ دیدارێک سه‌باره‌ت به‌ گفتوگۆی HDP و هوداپار له‌باره‌ی هاوپه‌یمانی ئه‌نجام نه‌دراوه‌. ئه‌و حیزبه‌ ئه‌وله‌وییه‌تێکی وای نییه‌ و له‌ به‌رنامه‌کانی ئه‌و حیزبه‌ش ئاراسته‌ نه‌کراوه‌.

هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان تێکڕای ئیدعا ئاراسته‌کراوه‌کان له‌وباره ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌ و باس له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی کوردستان ده‌کاته‌وه‌ که‌ له‌لایه‌ن 5 حیزبی سیاسیی کورده‌وه‌ دروست بوووه‌ و ده‌شڵێت: ڕۆژی ڕابردوو لیژنه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ له‌ دیاربه‌کر له‌گه‌ڵ په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆکی HDP دیدار و گفتوگۆی کردوووه‌.

شایانی باسه‌؛ هاوپه‌یمانیی کوردستان خوازیاری ئاماده‌ بوونی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان و حیزبی هوداپار له‌ ناو ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسه‌ل

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13889

Your Comment

You are replying to: .
captcha