بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فیلمی گوڵ نسا له ده‌رهێنانی " چه‌مه‌نی گوڵ" و له نووسینی "ڤیدا سالحی" ه وه‌ك به‌ربژێرێك بۆ به‌ده‌ست هێنانی خه‌ڵاتی "رێمی" له فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی هۆستۆن كه له20 بۆ 29 ی مانگی ئەیپرێڵی 2018 له ئه‌مریكا بەڕێوەچوو بەشدار بوو کە لە کۆتاییدا خەڵاتی «رێمی» فێستیڤاڵی فیلمی هۆستۆنی ئه‌مریكا گەیشتە فیلمی گوڵ نسا.
ناوه‌رۆكی فیلمه‌كه لەباره‌ی ژن و پیاوێكی ئه‌فغانییه به ناوه‌كانی (گول مه‌مه‌د و گول نهسا) كه دوای ئاواره‌بوونیان بۆ وڵاتی ئێران له كارگه‌یێكی كووره‌ی خشتبری كارده‌كه‌ن و له ئه‌نجامی چه‌ند رووداوێک ژیانی ئه‌م دووانه گۆڕانی سه‌یریان به‌سه‌ردا دێت .
ئه‌و فێستیڤاڵه له ساڵی 1961ه‌وه دامه‌زراوه و له ساڵی 1968 به شێوه‌ی ركابه‌رانه باشترینه‌كانی بواری سینه‌مایی له ئاستی جیهانی هه‌ڵده‌بژێردرێت و له‌گه‌ڵ فێستیڤاڵه‌كانی "سان فرانسیسكۆ و نیۆیۆرک" به یه‌كێك له سێ فێستیڤاڵه گرنگه‌كانی فیلمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكا هه‌ژمار ده‌كرێت .
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment