به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاراس محه‌مه‌د ئاغا كاندیدی ژماره 3ی لیستی 162ی یه‌كێتی له پارێزگای دهۆک به SNNی ڕاگه‌یاند: له ده‌ڤه‌ری بادینان 18 بنكه و باره‌گای میت و سوپای توركیا هه‌یه له كاتێكدا هیچ یاسایێكی نێوده‌وڵه‌تی ڕێگه به بوونیان نادات به‌و جۆره سه‌روه‌ریی خاكی عیراق پێشێل بكه‌ن.
ناوبراو وتیشی: "له‌لایه‌ن توركیاوه پارێزگای دهۆک داگیر كراوه و هه‌ر ڕۆژێک بیانه‌وێت به دوو كاتژمێر شكست به ئیداره و داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌هێنن چوونكه له ناو بنكه سه‌ربازییه‌كانیان ده‌یان تۆپ و تانک و زریپۆش و چه‌كی قورس و مامناوه‌ندیان جێگیر كردوووه".
ئه‌و كاندیده‌ی یه‌كێتی، پارتی دیموكراتی کوردستانی تۆمه‌تبار كرد به كارئاسانی كردن بۆ جێگیر كردنی هێزه‌كانی توركیا له ناوچه‌ی بادینان و وتی:" پارتی له‌و ناوچانه كارئاسانی بۆ كردوون تا جێگیر بن و چاودێری په‌كه‌كه و هێزه كوردییه‌كانی‌تر بكرێت".
ئاراس محه‌مه‌د ئاغا ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد و وتی: "ئه‌وله‌وییه‌تی كاره‌كانمان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشكه‌ش كردنی پرۆژه‌یێک ده‌بێ تا له ڕێگه‌ی ده‌ستوور و دادگا و په‌رله‌مانی عێراق سه‌رجه‌م هێزه بیانییه‌كان به تایبه‌ت توركیا له خاكی هه‌رێم ده‌ربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ری بۆ خاكی هه‌رێم و عێراقیش بگه‌ڕێندرێته‌وه".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment