بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد جەواد زەریف لە پەیامێکی تویتەریدا کە بە شێوەی ویدیۆ بڵاوی کردەوە دەڵێت: لە دوو ساڵی سەرەتای بەرپرسیارێتیمدا، بەشی گەورەی کاتی خۆم بۆ دانووستاندن لەگەڵ هاوتاکانم لە یەکێتیی ئەورووپا، ڕووسیا، چین، ئاڵمانیا، فەرەنسا، بەریتانیا و ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تەرخان کرد. لە ساڵی 2015 ئێمە گەیشتینە ڕێککەوتنێک لە بارەی بەرنامەی ناڤۆکی ئێرانەوە.
ناوبراو زیادی کرد: لەو ڕێککەوتنەدا وڵاتەکەم قبووڵی کرد بە مەبەستی لابردنی نیگەرانییەکان کە زۆرتر لە لایەن ئەمریکاوە بوو هەنگاوی کرداری هەڵبگرێت و ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش بڕیاری دا گەمارۆکانی سەر ئێران هەڵبگرێت و لەمپەڕەکانی سەر ڕێگای بازرگانی کردنی ئێران بوەستێنێت.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کردەوە تەنها یەک ڕێگامان لەبەر دەستە ئەوەش پێبەندبوونی ئەمریکا بە ڕێککەوتننامەی ئەتۆمییە و سازیانێک لە ئارادا نییە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment