به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، قایمقامێتیی جۆله‌مێرگ له 2ی مه‌ی تاکوو 31ی مه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ر جۆره گردبوونه‌وه و خۆپیشاندان له‌و پارێزگا کوردنشینه قه‌ده‌غه ده‌کات. ئه‌و قه‌ده‌غه‌کردنه به شێوه‌یێکی به‌رفراوان کارتێکه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر چالاکییه‌کانی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌و پارێزگایه.
له به‌یاننامه‌که‌ی قایمقامێتیی جۆله‌مێرگدا هاتوووه: هه‌ر جۆره هه‌ڤپه‌یڤینی ڕۆژنامه‌وانی، هه‌ڵدانه‌وه‌ی خێوه‌ت، گردبوونه‌وه، خۆپیشاندان و کۆبوونه‌وه‌ی گرووپی بۆ ماوه‌ی یه‌ک مانگ قه‌ده‌غه‌یه و به‌ڕێوه بردنی جێژن و ڕێوڕه‌سم له‌لایه‌ن هه‌ر جۆره ڕێکخراو و پێکهاتهیێکهوه قه‌ده‌غه ده‌بێت.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌بردنی میتینگ له کۆمه‌ڵه‌ی داپۆشراو و ئازاد مه‌رجدار به وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له قایمقامێتی ده‌بێت.
شایانی باسه؛ جۆله‌مێرگ ناوه‌ندێکی زۆر گرینگی پارتی دیموکراتیکی گه‌لانه که له هه‌ر خولی هه‌ڵبژاردندا پاڵپشتی زیاتر له 80 له‌سه‌دی ده‌نگده‌رانی ئه‌و پارێزگایه وه‌ده‌ست ده‌هێنێت.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئۆرهنسهل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment