به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دێرین حامید، ده‌رهێنه‌ری شانۆهكه به (سبەی) راگه‌یاند: شانۆی "ملوانكه‌ی پچڕا‌و" شانۆییه‌كه له چوارچێوه‌ی خێزانێكدا چیرۆكی ژیانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردیی بۆ ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ست له‌سه‌ر ئه‌و برینانه داده‌نێت كه جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له بواره‌كانی په‌روه‌رده و مه‌سه‌له‌ی ژنان و مادده هۆشبه‌ره‌كان و چه‌ندین كاره‌ساتی دیکە ته‌نیوه.
وتیشی: "بۆ دروست كردنی ئه‌م كاره نزیكەی سێ مانگه رۆژانه چوار بۆ پێنج سەعات پرۆڤه‌ی پراكتیكیمان كردوووه و ره‌نجمان كێشاوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له ئاستێكی شایسته‌ی كاره‌كه‌مان بكه‌وێته پێش چاوی بینه‌ران ئێستاش كه له نمایشداین و كاردانه‌وه و ئاماده‌یی بینه‌ران ده‌بینین به‌ته‌واوی خۆشحاڵین".
دێرین حامید، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا؛ به‌هۆی داواكاریی بینه‌رانی خۆشه‌ویسته‌وه نمایشه‌كه‌مان بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ درێژ كردۆته‌وه و تا رۆژی 10ی ئایار نمایشمان له هۆڵی به‌دیعه دارتاش له‌ناو په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ملوانکەی پچڕا‌و، به‌رهه‌می ناوه‌ندی شانۆی تاڤ-ه، له‌نووسینه‌وه‌ی به‌رهه‌م ئه‌نوه‌ر و ده‌رهێنانی دێرین حامید و به به‌شداری چه‌ندین ئه‌كته‌ری به‌توانا نمایش دەکرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment