شەپۆلێکی فراوانی ئاوارەی عەفرین ڕوو لە یۆنان دەکەن

بەشی جیهان- هەواڵدەریی فەڕەنسا لە ڕاپۆرتێکدا باسی کۆچ کردنی فراوانی ئاوارەکانی شاری عەفرینی کردووە بەرەو یۆنان ئەوەش پاش داگیرکرانی ئەو کانتۆنە کوردنشینە لەلایەن سوپای تورکیاوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ژمارەی ئەو ئاوارانەی بەم زووانە لە سووریاوە گەشتوونەتە یۆنان و داوای پەنابەرییان لە وڵاتانی ڕۆژئاوا کردووە تا ڕادەیێکی مەترسیدار زیادی کردووە.

فڕانس پرێسی فەڕەنسی لەو بارەیەوە نووسیویەتی زۆرینەی ئەو ئاوارانەی لە دەریای ئێژەوە خۆیان گەیاندۆتە یۆنان کوردی سووریان کە پاش داگیرکرانی کانتۆنی عەفرین ئەو شارەیان بەجێ هێشتووە.

ڕێکخراوەکانی مرۆڤ دۆستی و بەتایبەت سەنتەری ئاوارەکانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لە بارەی کەمپی ئاوارەکانی یۆنانەوە هۆشداری داوە و وتوویەتی ئەو کەمپانە چیتر جێگای نەماوە بۆ قبووڵ کردنی ئاوارەی تر.

بەرپرسانی نەتەوەیەکگرتووەکان وتوویانە لە مانگی ڕابردوودا 3000 ئاوارەی نوێ خۆیان گەیاندۆتە یۆنان.

هەر بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ پاش داگیرکرانی کانتۆنی عەفرین زیاتر لە 130 هەزار پەنابەر کە زۆرینەیان کوردن ناچار کراون عەفرین چۆڵ بکەن. لە هەمان کاتدا هەواڵدەریی فەڕەنسا ڕاپۆرتێکی تێر و تەسەلی دەرکرد لە تاڵان کردن و دزی و فزیی ماڵ و دووکانەکان عەفرین کە میلیشیا بەرەڵاکانی سەر سوپای ئازادی سەر بە تورکیا کردوویانە.

20 کەسایەتیی ئاکادیمیک و هونەری لە تێکڕای جیهانەوە کە نوام چۆمسکیشیان تێدا دەبینرێت حەفتەی ڕابردوو نامەیێکیان بڵاو کردەوە و داوایان لە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا کرد لە بەر ئەو ئاوارەیی و بێ ماڵ و حاڵییەی کورد فشار بخەنە سەر تورکیا بۆ ئەوەی هێزەکانی خۆی لەو شارە بکشێنێتەوە و ڕێگەخۆشکەر بێت بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان.

News Code 13747

Your Comment

You are replying to: .
captcha