بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولحسێن زیرجاوی ئەندامی کومیسیۆنی کاروباری خزمەتگوزاریی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: کردنەوەی هەندێک لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە پارێزگاکانی عێراقدا تەنها بانگەشەی هەڵبژاردنە و پاش بەڕێوە بردنی هەڵبژادرنەکان جێبەجێ کردنی پڕۆژەکان دەوەستێت.
عەبدولحسێن زیرجاوی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «المعلومە»دا زیادی کرد: ژمارەیێک لە سیاسەتوانان کە کاندیدی هەڵبژادرنەانی پەرلەمانیی عێراقن بە کردنەوەی هەندێک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە زۆرینەی پارێزگاکانی عێراقدا هەوڵ دەدەن دەنگەکان کۆ بکەنەوە.
زیرجاوی وتیشی: ئەو پڕۆژانە کە لە پارێزگاکانی عێراقدا کراونەتەوە سەردەمێکە چاوەڕێی جێبەجێ کردن بوون و جێبەجێ کردنی ئەو پڕۆژانە پاش هەڵبژادرن دەوەستێتەوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment