به‌ ڕەزامەندی بەغدا مەرزێكی دیكە لە هەرێم دەكرێتەوە

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حكوومەتی عێراق رەزامەندی لەسەر بە فەرمی كردنەوەی مەرزی پشتە لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەدات و سەرجەم رێكارەكانی كردنەوەی مەرزەكەش تەواو بوووە، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانیش رای‌دەگەیێنێت: نووسراوی كردنەوەی مەرزەكە دەخرێتە بەردەستی حەیدەر عەبادی بۆ ئەوەی بڕیاری لەسەر بدات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا، حكوومەتی عێراق رەزامەندی دەربڕی لە سەر كردنەوەی مەرزی پشتە لە سنووری قەزای دەربەندیخان، لە هەندێک میدیاش وا بڵاوكراوەتەوە كە ڕۆژی 29ی 4ی 2018 مەرزەكە بە فەرمی دەكرێتەوە.

عەمید سالار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی، بە SNNی راگەیاند: كردنەوەی مەرزی پشتە هەموو رێكارەكانی تەواو بوووە و تەنیا رەزامەندی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقی ماوە.

وتیشی: "هیچ رۆژێک دیاری نەكراوە بۆ كردنەوەی مەرزەكە، بەڵام لە لایەن ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە، پێمان ڕاگەیەنرا دوای ئەوەی عەبادی لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی لیستەكەی تەواو بوو و گەڕایەوە بەغدا، ئەوكاتە نوسراوی كردنەوەی مەرزی پشتەی دەخرێتە بەردەستی بۆ ئەوەی بڕیاری لەسەر بدات و لە ماوەی چەند ڕۆژێكدا بكرێتەوە".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13725

Your Comment

You are replying to: .
captcha