کوردپرێس: ژماره‌یێک له چاودێران و شرۆڤه‌کارانی سیاسی وای ده‌خه‌ملێنن دژایه‌تی و ناکۆکیی زیاتری نێوان دوو حیزبه سه‌ره‌کییه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بچووک بوونه‌وه‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌وه‌که‌ی خاکی هه‌رێم وا بکات ژماره‌ی ئه‌و کورسییانه‌ی کورد له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ده‌یفه‌وتێنێت زۆر بێت.
له ڕیفراندۆمه‌که‌ی ساڵی ڕابردوودا زیاتر له سه‌دا 92ی خه‌ڵکی کوردستان ده‌نگیان به جیابوونه‌وه له عێراق دا به‌ڵام عێراق پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یێکی له‌سه‌ر لێکه‌وته‌کانی ئه‌و ڕیفراندۆمه کرد ڕق و تووڕه‌یی خۆی به کرداری پیشان دا و 16ی ئه‌کته‌وبر هێزی عێراقی چوووه که‌رکووک و پێشمه‌رگه‌ی له کێڵگه نه‌وتییه‌کان و سنووری ئه‌و شاره و هه‌روه‌هاش ناوچه‌ی دیاله و نه‌ینه‌وا ده‌رکرد جگه له‌وه‌ش به‌غدا کۆمه‌ڵێک سزای ئابووریی دژ به کورد سه‌پاند له حاڵێکدا هه‌رێمی کوردستان هێشتاکه به‌و ژانه‌وه ده‌تلێته‌وه دوو حیزبی سه‌ره‌کی که به‌رده‌وام له هه‌رێمدا ده‌سه‌ڵاتیان گێڕاوه پێداگرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پشتیوانه بهخۆداشکاوهکانیان هان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان پێ بده‌ن ئه‌وه‌ش له حاڵێکدایه هه‌ردووک ئه‌و حیزبه تۆمه‌تی جۆربه‌جۆر ده‌خه‌نه پاڵ یه‌کتر.
خه‌یانه‌ت و ناشایسته‌یی
ئه‌و پۆسته‌ر و لافیتانه‌ی له شاری هه‌ولێر -دڵی ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی- هه‌ڵواسراون داوا له خه‌ڵکی ده‌کات به به‌شداریی به‌رفراوانی خۆیان له په‌رله‌مانی عێراقه‌وه به‌رگری له "ڕیفراندۆمهکهمان" بکه‌ن. یه‌کێتی حیزبی ڕکابه‌ری پارتییه و له نێو شاری سلێمانییه‌وه داوا له خه‌ڵکی ده‌کات ده‌نگ به "ئایندهی به‌هێز و مافی چاره‌ی خۆنووسین" بده‌ن به‌ڵام له ڕوانگه‌ی پارتییه‌وه "خه‌یانه‌ت"ی یه‌کێتی چیتر هیچی بۆ هاوکاری کردنی ئه‌و حیزبه نه‌هێشتۆته‌وه.
خه‌سره‌و گۆران ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی پارتی به هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسای گوتوووه: "به ڕای ئێمه که‌رکووک له‌لایه‌ن هێزی فیدڕاڵی عێراق و له‌به‌ر خه‌یانه‌تی ژماره‌یێک کادیری یه‌کێتی داگیر کرا."
ناوبراو زیادی کردوووه: "ئێمه له سه‌روبه‌ندی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پێشنیازمان کرد یه‌ک لیستی هاوبه‌ش پێک بهێنین به‌ڵام وه‌ڵاممان وه‌رنه‌گرت."
به‌ڵام سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامێکی باڵای مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی ده‌ڵێت: پارتی چه‌ندین پێشنیاری یه‌کێتیی ڕه‌ت کردۆته‌وه و له‌و یه‌که‌م حیزبانه بوو که به‌ربژێره‌کانی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردن تۆمار کرد. به وته‌ی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌وه‌ی سه‌رکرده‌کانی پارتی ده‌یڵێن ناشایسته‌یی و لێنههاتووییی سیاسیی ئه‌و حیزبه ده‌سه‌لمێنێت چوونکه له بری ئه‌وه‌ی ئێمه به ڕکابه‌ر بزانن وه‌کوو دوژمن مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن.
ژماره‌یێک حیزبی ئه‌ڵته‌رنه‌تیڤ وه‌کوو گۆران و حیزبی تازه‌دامه‌زراوی نه‌وه‌ی نوێ په‌رته‌وازه‌ییی نێوان ده‌نگده‌رانی کوردی زیاتر کردوووه. ده‌ستکه‌وت و ئه‌نجامی ئه‌م دۆخه ئه‌مه‌یه: 503 که‌س به 77 لیسته‌وه بۆ 43 کورسیی په‌رله‌مانی عێراق له 3 پارێزگای هه‌ولێر و دهۆک و سلێمانی کێبه‌رکێ ده‌که‌ن و به هیواشن وه‌کوو نوێنه‌ری خه‌ڵک هه‌ڵبژێردرێن. کورد له هه‌ڵبژاردنی 2014ی عێراقدا له کۆی 329 کورسیی په‌رله‌مان 62 کورسیی به‌ده‌ست هێنا که کورسییه‌کانی 4 پارێزگای که‌رکووک و دیاله و به‌غدا و نه‌ینه‌واشی تێیدا بوو.
گۆڕانکاری له باڵانسی ده‌سه‌ڵاتدا
عادڵ باخه‌وان به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری کۆمه‌ڵناسیی کورد له زانکۆی سۆرانی هه‌رێمی کوردستان گوتوویه‌تی: که‌وتنی که‌رکووک ڕووداوێکی گه‌وره‌ی مێژووی عێراق بوو که پاش ڕووخانی سه‌دام ڕووی داوه. له‌و کاته‌وه هاوکێشه‌ی ده‌سه‌ڵات به زه‌ره‌ری کورد شکاوه‌ته‌وه و پێدانی ڕێژه‌یێکی بایۆمه‌تریی ورد زه‌حمه‌ته و به‌ستراوه به کۆمه‌ڵێک بابه‌ته‌وه به‌ڵام بێگومان کورد ژماره‌یێک له کورسییه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق له ده‌ست ده‌دات.
ناوبراو زیادی کرد: که‌رکووک نه‌ک هه‌ر سه‌رچاوه‌ی وزه و نه‌وت بوو به‌ڵکوو حه‌شیمه‌تێکی زۆری تێدا بوو که له هه‌ڵبژاردندا به قازانجی کورد ده‌نگیان ده‌دا.
خه‌سره‌و گۆرانیش ئاشکرای کردوووه که له‌ده‌ستدانی که‌رکووک بۆ کورد شکستێکی گه‌وره بوو.
ناوبراو ده‌ڵێت: پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵبژاردنی 2014 ئێستا ئێمه هێزی ئاسایشمان له ناوچه‌ی جێناکۆک نییه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له ده‌نگی کورد بکه‌ن.
خاڵێکی دیکه‌ی شکستهێنانی کورد له عێراق ئه‌وه‌یه ژماره‌یێک له به‌ربژێره کورده‌کان له هه‌ندێک حیزبی سه‌ر به دیکه‌ی ڕه‌گه‌زه‌کان له ناوچه‌ی هه‌رێمی کوردستان خۆیان تۆمار کردوووه. به‌رجه‌سته‌ترین نموونه‌شی کاندید بوونی مسته‌فا شێخ کاوه کوڕه‌زای شێخ مه‌حموودی حه‌فیده که دژ به داگیرکاریی به‌ریتانییه‌کان شه‌ڕی کردوووه و ساڵی 1920 تا 1922 ده‌وڵه‌تی کوردیی دامه‌زراندوووه. مسته‌فا شێخ کاوه کاندیدی لیستێکی شیعی عێراقییه که عه‌مار حه‌کیم سه‌رۆکایه‌تیی ده‌کات.
سه‌عید به‌رزه‌نجی خزمێکی نزیکی مسته‌فا شێخ کاوه له‌باره‌ی کاندید بوونی ناوبراو له‌و لیسته شیعییه عێراقییه‌دا ده‌ڵێت: ئه‌وه لیستێکی عێراقییه و ئێمه‌ش ئامانجمان خزمه‌ت کردنی خه‌ڵکی کوردستانه.
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: سروور خدری
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment