کوردپرێس- 22ی گوڵان واتا 12ی ئایار چواره‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق پاش ڕووخانی سه‌دام به‌ڕێوه ده‌چێت. ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له‌لایێکه‌وه گرینگیی تایبه‌تی بۆ کورد هه‌یه. هه‌لومه‌رجی ئێستای هه‌ڵبژاردن تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه: قه‌یران و کێشه‌ی جیدیی پاش ڕیفراندۆم که ڕه‌شبینیی کهلهکهکراوی تێپه‌ڕاندوووه. مام جه‌لال وه‌کوو نوێنه‌ری به‌هێزی کورد له به‌غدا کورسییه‌که‌ی داوه به فوئاد مه‌عسووم که هیچ کاریگه‌رییێکی نه‌بوووه و کێشه‌یێکی گه‌وره‌تر به ناوی داعشی به یارمه‌تیی هێز و ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌که و ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌که تێپه‌ڕاندوووه. پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌وه هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه به هه‌موو ئه‌م تهوسیفاتهوه کورد به 5 گرووپی جیاواز به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی کردوووه. خاڵێکی به‌رجه‌سته‌ی ئه‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردن کێبه‌رکێی لایه‌نه کوردییه‌کانه بۆ سه‌رکه‌وتن به‌ره‌و ساحه‌ی سیاسیی عه‌ره‌به‌کان. له‌م نێوانه‌شدا کۆمه‌ڵێک لیستی جیا جیا وه‌کوو ڕه‌وتی به‌رفراوان له چه‌ند شارێکی گه‌وره وه‌کوو به‌غدا ئیدعا ده‌که‌ن که ده‌نگ ده‌هێنن. له‌لایێکیتریشه‌وه عه‌ره‌ب سه‌ره‌ڕای لێکه‌وته‌کانی پاش 16ی ئه‌کته‌وبری که‌رکووک ده‌ستی نیازیان بۆ کورد درێژ کردوووه‌ته‌وه نموونه‌ی ئاشکراشی سه‌ردانه‌که‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ سلێمانی و هه‌ولێر بوو که کورد ڕه‌خنه‌ی زۆری له‌و سه‌ردانه بانگه‌شه‌کارانه گرت. به پێچه‌وانه‌وه ژماره‌یێک له لیسته کوردییه‌کانیش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له به‌غدا به‌هێزن وێراویانه بچنه بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی که‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف که سه‌نته‌ری هه‌رێمی شیعییه و له‌وێش به‌ختی چاکیان هێناوه. ئه‌م گۆرانه‌ی که‌شوهه‌وای سیاسی ده‌یسه‌لمێنێت که ئێستا کورد له عێراق بڕوای به شاڕێیانێکی جووت سایدی سیاسی هه‌یه.
ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ته‌واو ئه‌له‌کترۆنییه و تا ڕاده‌یێکی زۆر ڕێگر ده‌بێت له ده‌ستوه‌ردانی سیاسیی لایه‌نه‌کان و بۆته هۆی ئه‌وه‌ی له ناوچه جیا جیاکانی عێراق ساخته‌کاری له هه‌ڵبژاردندا که‌مڕه‌نگ بێته‌وه و ڕێژه‌ی به‌شداری ڕێژه‌یێکی ڕاسته‌قینه بێت و چیتر مردوووهکانیش به‌شداری ئه‌و هه‌ڵبژاردنه نابن به‌ڵام کۆمه‌ڵێک ئیمتیاز وه‌کوو هێز و ده‌سه‌ڵاتی میدیایی و بنه‌ماڵه‌یی ئێستاش ده‌وری سه‌ره‌کی ده‌بینن له هه‌ڵبژاردنی عێراقدا.
ئارایشتی سیاسیی حیزبه‌کان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا تا ئه‌و ڕاده‌یه په‌رته‌وازه بوووه که پێشبینیی هه‌ر سێ سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکار و یاسادانه‌ر و سه‌رۆک کۆماریش دژوار بۆته‌وه. ئه‌گه‌رچی به گوێره‌ی داتاکانی هه‌ڵبژاردنی پێشوو و هه‌روه‌هاش به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراقی ئێستاش کورد پۆستی سه‌رۆک کۆماری به موڵکی خۆی ده‌زانێت به‌ڵام دوو تێبینیی گرینگ کوردی له‌و پۆسته دڵ‌سارد کردۆته‌وه: یه‌که‌م ته‌شریفاتی بوونی پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار و دووهه‌م نه‌بوونی که‌سایه‌تییێکی شوێنهدانهر وه‌کوو جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پارتی دیموکراتی کوردستان حه‌ز ناکات پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار بگات به که‌سێک که پارتی نییه.
قه‌باره سیاسییه عه‌ره‌به‌کان به ستراتێژیی نوێیه‌وه هاتوونه‌ته ئه‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردن. ژماره‌یێکیان بڕوایان وایه باشتر ئه‌وه‌یه پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار له‌گه‌ڵ پۆستی سه‌رۆک په‌رله‌مان بۆ کورد بگۆڕنه‌وه ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن کورده‌وه پێشوازیی لێکراوه به‌ڵام عه‌ره‌بی سوننه بڕوایان وایه کاتێک ئاماده‌ن پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار بگۆڕنه‌وه که ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆک کۆمار زیاد بکرێت. ژماره‌یێکی‌تر له ڕه‌وته عه‌ره‌به‌کان بڕوایان وایه کورسیی عه‌ره‌بی به شێوازێک ئیداره ده‌کرێت که هه‌ر سێ پێگه‌ی نیشتمانی واتا سه‌رۆک کۆماری و سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیران وه‌ربگرن. ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌ش ئێستا ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه و هیچ بڕیارێکی جیدیی له پشته‌وه نییه. به هه‌مان شێوه که ئه‌مریکا ئه‌وانی بۆ مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵ که‌رکووک ده‌ستکراوه کردبوو هه‌مان ئیراده‌ش ده‌توانێت پێگه‌ی کورد له پێکهاته‌ی نوێی عێراقدا ئاڵوگۆڕ پێ‌بکات. له‌م نێوانه‌شدا هه‌ندێک ڕه‌وتی کوردی ڕۆشتوونه‌ته ناوچه عه‌ره‌بییه‌کان و ده‌یانهه‌وێت له‌وێوه ئایندهی کورد له عێراق سه‌قامگیر بکه‌ن و به گه‌وره‌تر کردنی بازنه‌ی سیاسیی کورد ڕێگر بن له مامه‌ڵه‌ی شۆڤێنیی عه‌ره‌به‌کان له‌گه‌ڵ کورد.
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: سروور خدری
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment