چیرۆكی ئایلان ده‌گه‌یه‌نرێته‌ ڕۆما

به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر- فیلمی (ئایلان)ی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بووبه‌كر كه‌ به ‌سپۆنسه‌ری زانكۆی نۆلج به‌رهه‌م هێنراوه‌ له ‌فێستیڤاڵێكی سینه‌ماییی نێونه‌ته‌وه‌یی له ‌وڵاتی ئیتاڵیا به‌شداری ده‌كات و كێبه‌ركێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بووبه‌كر له‌باره‌ی به‌شداری فیلمه‌كه‌ی له‌و فێستیڤاڵه‌دا وتی: "فیلمی (ئایلان) له ‌فێستیڤاڵی ڕۆما سینه‌ما دۆكیۆمێنته‌ر كه‌ له ‌وڵاتی ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت به‌شداری ده‌كات و كێبركێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات ده‌كات."

ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بووبه‌كر له‌باره‌ی چیرۆكی فیلمه‌كه‌وه‌ وتی: "چیرۆكی فیلمه‌كه‌ باس له‌ ئا‌یلان كوردی ده‌كات كه‌ له ‌سووریا شه‌ڕ ده‌ست پێده‌كات له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی ڕێگه‌ی تاراوگه‌ ده‌گرنه‌ به‌ر و به‌ره‌و توركیا به‌ڕێده‌كه‌ون به‌ڵام له‌وێ‌ به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ن به ‌كه‌ناری ئارامی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا ده‌یكاته‌ قوربانی."

فیلمی سینه‌ماییی (ئایلان ) له‌لایه‌ن جوبرائیل ئه‌بووبه‌كر كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه‌ و ئومێد ڕۆژ كاری مۆسیقای فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێ كردوووه‌ و هه‌روه‌ها ئالان ڕۆژبه‌یانی كاری گرافیک و دیزاینی فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێ‌ كردوووه‌.

دواهه‌مین فیلمی سینه‌ماییی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بووبه‌كر فیلمێک بوو به ‌ناوی (بێده‌نگی ئاسمان) كه‌ له‌ ده‌یان فێستیڤاڵی سینه‌ماییی جیهانیدا به‌شداری كرد ‌و چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا.

شایانی باسه‌؛ جوبرائیل ئه‌بووبه‌كر ڕه‌حمان له‌دایكبووی ساڵی 1983ی شاری هه‌ولێره‌، له ‌ساڵی 2001‌وه‌ ده‌ستی داوه‌ته‌ كاری سینه‌مایی و له‌ ‌نزیكه‌ی 40 كورته‌ فیلمدا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بوووه‌ و له‌ 13 فیلمی سینه‌ماییی درێژیشدا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بوووه‌ و له‌ ساڵی 2010‌وه‌ كاری ده‌رهێنانی سینه‌مایی ده‌كات.

سه‌رچاوه‌: PUKmedia

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13714

Your Comment

You are replying to: .
captcha