بەغدا ئامادە نییە رێگەکانی نێوان هەرێم و عێراق بکاتەوە

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هوشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رای‌گەیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی داوای لە حکوومەتی عێراق کردوووە، رێگەکانی نێوان سنووری هەرێمی کوردستان و عێراق بکرێنەوە، بەڵام حکوومەتی عێڕاق ئامادە نییە ئەو رێگەیانە بکاتەوە.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕوونی كردەوە: "ماوەیێكە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاری داوە، ھەموو ئەو رێگەیانەی بەھۆی ھێرشی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بۆ سەر كوردستان داخرابوون بكرێنەوە و ھاتوچۆ ئاسایی ببێتەوە، بەڵام لایەنی دیكە كە بەغدا ئامادە نییە رێگەكان بكاتەوە".

هوشیار زێباری گوتیشی: "دانیشتووانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی دەربەدەری و نەهامەتی زۆر بوونەتەوە".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13696

Your Comment

You are replying to: .
captcha