هەرگیز قبووڵ ناکەین کەرکووک هی لایەنێکی تایبەت بێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەردانەکەیدا بۆ کەرکووک ڕایگەیاند: هەرگیز قبووڵ ناکەین کەرکووک هی یەک لایەن یا ئەتنیک بێت چوونکە کەرکووک هی کوردەکان، عەرەبەکان، تورکمانەکان، موسوڵمانان و مەسێحیەکان و دیکەی ئەتنیک و کەمینەکانی عێراقە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەردانێکیدا بۆ کەرکووک لە چواچێوی بانگەشەی هەڵبژادرن بۆ ئیئتیلافی نەسر وتیشی: شاری کەرکووک هی کوردەکان، عەرەبەکان، تورکمانەکان، موسوڵمانان و مەسێحیان و دیکەی ئەتنیک و کەمینەکانی عێراقە و قەد قبووڵ ناکەین کەرکووک هی قەومێکی تایبەت بێت.

عەبادی زیادی کرد یەکگرتوویی لە نێوان عێراقییەکاندا بوو بە هۆی سەرکەوتنیان لە شەڕی داعش و سەرکردەکانی جیهان وایان دەزانی پاش هاتنی داعش بۆ شارەکانی عێراق ئەم وڵاتە کۆتایی پێهاتووە.

ناوبراو جەختی کردەوە حکوومەتی عێراق هیچ جیاوازییێک لە نێوان هاووڵاتییانی عێراقی لە مەزهەب و دینە جیاوازەکاندا نابینێت و ئاوڕ لە هەموو عێراقییەکان دەداتەوە، چوونکە سەردەمی ستەم کردن و گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە عێراق دوایی هاتووە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کردەوە هەموو خەڵکی عێراق لە، لەناوچوونی داعش دەوریان گێڕاوە و شان بە شانی یەکتر بۆ ئازادیی وڵات شەڕیان کردووە.

سەرچاوە: «شفق نیوز»

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13660

Your Comment

You are replying to: .
captcha