به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان له به‌یاننامه‌كه‌دا ڕایگهیاندوووه: "شاندی باڵاى حکوومه‌تى هه‌رێم که له دکتۆر فوئاد حسێن سه‌رۆکى دیوانى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێم و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌ت و به یاوه‌ریی به‌یان سامى عه‌بدولڕه‌حمان نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له ویلایه‌ته یهکگرتوووهکانى ئه‌مریکا پێكهاتوووه له‌گه‌ڵ به‌رپرسان له کۆنگرێس و ئیداره‌ى ویلایه‌ته یهکگرتوووهکانى ئه‌مریکا کۆ بوونه‌وه".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه "له کۆبوونه‌وه‌یێکدا له‌گه‌ڵ مایکڵ بێل یاریده‌ده‌رى تایبه‌تى سه‌رۆکى ویلایه‌ته یهکگرتوووهکانى ئه‌مریکا بۆ کاروبارى ئاسایشى نیشتمانى، شاندى هه‌رێم گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخى سیاسى و ته‌حه‌دییه هه‌نووكه‌یییه‌كانی ئێستای هه‌رێمى کوردستان و عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كرا".
دیدار و کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئیداره‌ى ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کان:
له ڕاگهیهندراوهكهدا باسی ئه‌وه‌ش كراوه "شاندی باڵای حکوومه‌ت له ماوه‌ى سه‌ردانه‌که‌دا له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک به‌رپرسى باڵاى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ویلایه‌ته یهکگرتوووهکانى ئه‌مریکا کۆ بوووه‌وه. له‌و دیداره‌دا تیشکیان خسته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، هه‌ڵبژاردنى چاوه‌ڕوانکراوى په‌رله‌مانى عێراق، شه‌ڕى دژى تیرۆریستانى داعش، قه‌یرانى ئابوورى و پشتیوانى کردنى پێکهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌کان و چه‌ند لایه‌ن و بابه‌تێکى دیکه‌ش گفتوگۆیان له‌باره‌وه کرا".
وه‌ک ڕاشگه‌یه‌ندراوه شاندی هه‌رێم زنجیره‌یێک كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک به‌رپرسی ئه‌و وڵاته ئه‌نجام دا له‌وانه‌ش "برێت مه‌کگۆرگ نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆکى ئه‌مریکا بۆ هاوپه‌یمانى شه‌ڕى دژى داعش، ئه‌ندریو پیک یارده‌ده‌رى جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه بۆ کاروبارى عێراق و ئێران، سام براونباک باڵیۆزى ڕاسپێردراو بۆ ئازادى ئایینى نێوده‌وڵه‌تى له نووسینگه‌ى ئازادى ئایینى نێوده‌وڵه‌تى، کارۆلین ثۆمپسۆن یاریده‌ده‌رى جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه بۆ کاروبارى هاووڵاتى و په‌نابه‌ر و ئاواره‌کان، باڵیۆز مایکڵ کۆزاک ڕاوێژکارى پێشکه‌وتووی نووسینگه‌ى دیموکراسى و مافه‌کانى مرۆڤ و کرێکاران، باڵیۆز تینا کایداناو یاریده‌ده‌رى جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه بۆ کاروبارى نووسینگه‌ى سیاسى و سه‌ربازى، جۆناثان کۆهین جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه بۆ کاروبارى ئه‌وروپا و ئۆراسیا، ئیپان گۆڵدریچ، یارده‌ده‌رى جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه به وه‌کاله‌ت بۆ کاروبارى سوریا، پیته‌ر شیا، به‌ڕێوه‌به‌رى کاروبارى عێراق".
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه "هه‌ر له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌که‌دا به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى حکوومه‌ت و نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌ریم له ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ڕۆبێرت کاریم یارده‌ده‌رى وه‌زیرى به‌رگرى بۆ کاروبارى ئاسایشى نیشتمانى کۆ بوونه‌وه. له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا شانده‌که سوپاسى ویلایه‌ته یهکگرتوووهکانى ئه‌مریکایان کرد بۆ ئه‌و هاوکارییانه‌ى پیشکه‌شى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستانیان کردووه له ڕووى مه‌شق و راهێنانى سه‌ربازى و دابین کردنى به‌شێک له پێداویستییه سه‌ربازییه‌کان که له مانگى ته‌مووزى ساڵى ٢٠١٦وه تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌و هاوكارییانه به‌رده‌وامن".
دیدار و کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سیناتۆر و کۆنگریسمانهکانى ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کان:
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له واشنتۆن جه‌ختی كرده‌وه "شانده‌که له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى کۆنگرێس له هه‌ر دوو پارتى کۆمارى و دیموکراته‌کان کۆ بوووه‌وه. هاوکات به‌شدارییان له گفتوگۆیێکى کراوه‌دا كرد که له‌لایه‌ن راڵف ئه‌براهام هاوسه‌رۆکى کۆمه‌ڵه‌ى دۆستایه‌تى کوردستان- ئه‌مریکا له کۆنگرێسى ئه‌مریکا ڕێكخرابوو".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه "له میانه‌ى سه‌ردانه‌که‌دا شاندی باڵای حکوومه‌ت چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یێکیان له‌گه‌ڵ سیناتۆر و کۆنگریسمانانى ئه‌و وڵاته ئه‌نجام دا که بریتی بوون له کۆنگرێسمان ویڵ هارد، سیناتۆر بۆب مه‌نێندز، کۆنگرێسمان ڕۆن دیسانتیس و جێف درێسلهر ڕاویژکارى ئاسایشى نیشتمانى و پاوڵ رایان سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کان. هاوکات شانده‌که چه‌ند دانیشتن و گفتوگۆیێکى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له ئه‌ندامانى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى سینات و لیژنه‌ى خزمه‌تگوزارى سه‌ربازى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و لیژنه‌ى خزمه‌تگوزارى سه‌ربازى له سێنات ئه‌نجام دا".
کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ USAID و USIP و دامه‌زراوه هزریه‌کان:
له ڕاگهیهندراوهكهدا باسی ئه‌وه‌ش كراوه: "شانده‌که له باره‌گاى سه‌ره‌کیی USAID له لایه‌ن ماریا لۆنگى یاریده‌رى پێشکه‌وتووى جێگرى به‌رێوه‌به‌رى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست پێشوازیان لێ کرا. له‌و دیداره‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی هاوکارییه مرۆیییه‌کانى ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى قه‌یرانى مرۆیی له عێراق كرا".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوی نوێنه‌ری حكوومه‌تدا هاتوووه: "له میانه‌ى ئه‌م سه‌ردانه‌دا دامه‌زراوه‌ى هزرى ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کان بۆ ئاشتى نێوده‌وڵه‌تیی USIP که له لایه‌ن کۆنگرێسى ئه‌و وڵاته‌وه پشتیوانى دارایی ده‌کرێت؛ بۆ خستنه‌گه‌ڕى هه‌وڵه‌کانى بونیادنانى ئاشتى له عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، گفتوگۆیێکى کراوه‌ى بۆ شانده باڵاکه‌ى حکوومه‌تى هه‌رێم ڕێکخست که دیپلۆماتکاران و به‌رپرسانى ئیداره‌ى ئه‌مریکا تێیدا به‌شدار بوون. هه‌روه‌ها له گفتوگۆیێکى کراوه‌ى دیکه‌شدا هه‌ریه‌ک له سه‌رۆکى دیوانى سه‌رۆکایه‌تىی هه‌رێم و به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى حکوومه‌ت و نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێم له ئه‌مریکا پوختهیێکیان سه‌باره‌ت به دوایین دۆخى هه‌رێمى کوردستان و عێراق و ناوچه‌که پێشکه‌ش به ئه‌ندامانى دامه‌زراوه هزریه‌کان کرد كه به جیا له دامه‌زراوه‌کانى ئه‌نجومه‌نى ئه‌تڵه‌نتیک و دامه‌زراوه‌ى واشنتۆن بۆ سیاسه‌تى ڕۆژهه‌ڵاتى نزیک به‌ڕێوه چوو”.
دیدار له‌گه‌ڵ باڵیۆزى عێراق له ئه‌مریکا:
وه‌ک ئاماژه‌ی پێكراوه "له دیدارێكدا له گه‌ڵ فه‌رید یاسین باڵیۆزى عێراق له‌و وڵاته گفتوگۆ له‌باره‌ی گرنگیی به‌شداریی هاووڵاتییانی نێشته‌جێ له ده‌ره‌وه له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و ده‌نگداندا بۆ په‌رله‌مانى عێراق كرا".
به‌شدارى له کۆڕبهندى ساڵانه‌ى سیدۆ:
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش كراوه "هه‌ریه‌ک له دکتۆر فوئاد حسێن و فه‌لاح مسته‌فا به‌شدارییان له کۆڕبهندى سیدۆنا له ویلایه‌تى ئه‌ریزۆنا كرد كه کۆڕبه‌ندێکى باڵاى ساڵانه‌یه و له لایه‌ن ئه‌نیستیتۆی مه‌کین ئه‌نجام ده‌درێت و سه‌رکرده نیشتمانى و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به‌شدارى تێدا ده‌که‌ن. له کۆڕبهندى ئه‌مساڵیشدا هه‌ریه‌ک له جه‌یمس ماتیس وه‌زیرى به‌رگرىی ئه‌مریکا و مایک پۆمپیۆ به‌رپرسى پێشووی CIA و سیناتۆرهکانى ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کان شیلدۆن وایتهاوس، دان سولیڤان، ئامى کڵۆباکهر، بێن ساسێ، ههیدى ههیتکامپ، جێف فله‌یک، لیندسى گراهام و ژماره‌یێکى زۆر له سه‌رکرده‌کانى وڵاتانى جیهان تێیدا به‌شدارن".
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment