بەرهەم ساڵح بەڵێنی چارە کردنی کێشەی گەنجان دەدات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سەرۆکی هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری ده‌ڵێت ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ حیزبێکی گشتگیرە له‌ هه‌رێمی کوردستان و هه‌وڵ ده‌دات کێشه‌ی گه‌نجەکان چاره‌سه‌ر بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رهه‌م ساڵح له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕای‌گه‌یاند: هه‌وڵ دەدەم هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری حیزبێکی گشتگیر بێت له‌ هه‌رێمی کوردستان و له‌ به‌رنامه‌کانیدا که‌ خاون بیران و پسپۆڕەکان بۆیان نووسیوە، کێشه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی گه‌نجان چاره‌سه‌ر بکات.

ساڵح گوتیشی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌رنامه‌کانی خۆی جێبه‌جێ بکات ده‌بێ له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی ڕابردوو له‌ عێراق سه‌ربکه‌وێت.

ناوبراو داوای له‌ گه‌نجان کرد بێنه‌ مه‌یدان و له‌ هه‌ڵبژاردندا ده‌نگ به‌ هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری بده‌ن.

سه‌رچاوه‌: که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی "التغییر"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13631

Your Comment

You are replying to: .
captcha