به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌عن سه‌عدی فه‌رمانده‌ی پلانی سه‌پاندنی یاسا سه‌ر به هێزی دژه‌تیرۆری عێراق له پارێزگای که‌رکووک له كۆنگره‌یێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه كه گوایه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه نێو پارێزگای که‌رکووک.
ناوبراو گوتیشی: هێزه ئه‌منییه‌كانی که‌رکووک ئاماده‌كارییان بۆ پلانی ئه‌منی له ڕۆژی هه‌ڵبژاردندا ته‌واو كردوووه و له ئاماده‌باشیدان بۆ پاراستنی پارێزگاكه.
مه‌عن سه‌عدی ئاماژه‌شی به‌وه دا كه هێزی ئاسمانی عێراقی و هاوپه‌یمانان به‌شداری له پاراستنی بنكه‌كانی ده‌نگداندا ده‌كه‌ن و هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عێراقیش هاووڵاتییان بۆ بنكه‌كانی ده‌نگدان ده‌گوازنه‌وه.
شایانی باسه؛ 16ی ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوو هێزێكی یه‌كێتی له خیانه‌تێكی گه‌وره‌دا، هێزه‌كانی حه‌شدی شیعی و سوپای عێراقیان هێنایه نێو که‌رکووک و یارمه‌تیان دان له داگیركردنی شاره‌كه و ده‌ربه‌ده‌ركردنی هه‌زاران هاووڵاتیی كورد.
سه‌رچاوه: باس نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment