سيستانى له‌ باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراقه‌وه‌ دێته‌ ده‌نگ

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رچاوه‌ نزيكه‌كان له‌ مه‌رجه‌عيه‌تى زۆرينه‌ى شيعه‌كانى عێراق، ئایەتوڵڵا عه‌لى سيستانى ئاشكرايان كرد، له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا سيستانى سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان قسه‌ى خۆى ده‌بێت.

کوردپرێس- به‌ گوێره‌ى زانيارييه‌كان، سيستانى بانگه‌واز له‌ خه‌ڵكى عێراق ده‌كات، ده‌نگ به‌و كه‌سانه‌ نه‌ده‌ن كه‌ شكستيانهێناوه‌ له‌ خزمه‌تكردنى هاووڵاتيان.

له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا به‌ هۆى فه‌توايه‌كى سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگدان به‌ كانديده‌كان، مشتومڕ له‌ باره‌ى هه‌ڵوێستى مه‌رجه‌عيه‌تى شيعه‌كان هاتبووه‌ ئاراوه‌.

له‌ فه‌تواكه‌يدا، سيستانى داواي كردبوو، ده‌نگ بدرێت به‌ كانديدى نوێ و له‌ فه‌تواكه‌دا هاتبوو، كه‌ تاقيكراو، تاقى ناكرێته‌وه‌ و به‌و هۆيه‌وه‌ ناوه‌نده‌ سياسييه‌كانى شيعه‌ داواى روونكردنه‌وه‌يان كردووه.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 13620

Your Comment

You are replying to: .
captcha