بەپێی هەواڵی کوردپرێس فەریق مەعن سەعدی فەرماندەی جێبەجێکاری یاسا لە دژەتیرۆری پارێزگای کەرکووک پاش نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەمە وتوویەتی ڕۆژی 12ی مانگی داهاتوو هاتوچۆی هەموو جۆرە ئوتۆمبێلێک قەدەغە دەبێت.
ناوبراو زیادی کرد هێزی ئەمنی و دژەتیرۆری کەرکووک لە ڕۆژی 5ی مانگیشەوە ڕێگە بە هاتوچۆی ماتۆڕ سیکڵەکان دەگرن.
بەوتەی ئەو فەرماندە ئەمنییە قەدەغەی هاتوچۆی ماتۆڕەکان پاش هەڵبژاردن هەڵدەگیرێت.
ناوبراو تیشکی خستە سەر بازنەکانی دەنگدان و وتیشی: دژەتیرۆر ئاسایشی 210 بازنەی دەنگدان لە شاری کەرکووک و 25 بازنەی دیکەش شارۆچکەکان دابین دەکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment