به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌ڵبژاردنی گشتی و سه‌رکۆماریی تورکیا -که ڕێگای گۆڕینی سیسته‌می حوکمڕانی تورکیا بۆ سه‌رۆک کۆماری و سڕینه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران و ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های سه‌رۆک کۆمار هه‌موار ده‌کاته‌وه- بڕیار بوو له نۆڤێمبێری 2019 به‌ڕێوه بچێت به‌ڵام به بۆنه‌ی هه‌وڵی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری داد و گه‌شه و پشتیوانیی حیزبی ناسیۆنالیستی MHP زووتر له کاتی دیاری‌کراو و له 24ی جوونی 2018 به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌ندێک له شرۆڤه‌کاران پێیان وایه که هۆکاری ئه‌و کاره‌ی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌گه‌ری به‌ره‌وڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ قه‌یرانی ئابووریی زیاتر و دابه‌زینی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌ردۆغان تا کاتی هه‌ڵبژاردن له 2019 بوووه هه‌رچه‌ند که سه‌رۆک کۆمار ده‌ڵێت دۆخی ئێستای ناوچه‌که ناوبراوی ناچار کردوووه که هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت به‌ڕێوه ببات.
به‌ڵام حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌کانیش هه‌روا به‌تاڵ دانه‌نیشتوونه هه‌رچه‌ند که گۆڤاری فارن پالسی ده‌ڵێت که ئه‌و حیزبانه جیا جیان به‌ڵام بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ ئه‌و فێڵه‌ی ئه‌ردۆغان یه‌کده‌نگ بوونه بۆ نموونه پارتی کۆماریخوازی گه‌ل 15 په‌رله‌مانتاری خۆی به IP پارت به سه‌رکردایه‌تیی مێراڵ ئاکشنه‌ر داوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌مپه‌ره‌کانی به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ڕه‌ت بکاته‌وه.
گۆڤاری فارن پالسی دۆخی حیزبه‌کان پێش له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌خاته به‌ر باس و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: یه‌کده‌نگ بوونی حیزبه جیاجیاکانی تورکیا شێواندنی خه‌ونی ئه‌ردۆغان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیایه به‌ڵام به‌س نییه.
ئه‌و گۆڤاره سیاسییه که دۆخی ئێستای تورکیا لێک ده‌داته‌وه ده‌نووسێت: ڕاکێشانی کورده‌کانی تورکیا ده‌توانێت به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن له به‌رانبه‌ر ئه‌ردۆغان کامڵ بکات و ئه‌ردۆغان له هه‌ڵبژاردن به‌ره‌وڕووی کێشه‌یێکی جیدی بکاته‌وه.
گۆڤاری فارن پالسی له شرۆڤه‌که‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که سه‌رکه‌وتنی ستراتێژیی قلیچدارئۆغڵۆ ڕێبه‌ری CHP بۆ شێواندنی خه‌ونی ئه‌ردۆغان له هه‌ڵبژاردنه‌کان به وه‌ڵامی کورده‌کانه‌وه به‌ستراوه. له ڕواڵه‌تدا کورده‌کان کاردانه‌وه‌یێکی نه‌رێنییان به به‌ربژێریی مێراڵ ئاکشنه‌ر سه‌رۆکی IP پارت نیشان داوه که بۆ ماوه‌یێکی کورت له ده‌یه‌ی 1990 و له شه‌ڕی ته‌واو عه‌یاری دژ به کورد و چه‌پڕه‌وه‌کانی تورکیا وه‌زیری ناوخۆی وڵات بوووه. سزای ته‌ملی هاوسه‌رۆکی پارتی HDP به ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌تی ڕاگه‌یاندوووه که لایه‌نگرانی سه‌ره‌کیی ئێمه ده‌نگ به ئاکشنه‌ر ناده‌ن.
فارن پالسی له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌دایه ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانیی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا به سه‌رکردایه‌تیی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل بتوانێت کورده‌کانیش له‌و هاوپه‌یمانییه هاوڕا بکات ئه‌وا کێشه‌یێکی جیدی له به‌رده‌م ئه‌ردۆغان و حیزبی داد و گه‌شه له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت دروست ده‌بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment