به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئۆزگور ئۆزاڵ وته‌بێژ و جێگری پارتی کۆماریخوازی گه‌ل تێکڕای ئیدعاکان له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری به‌ربژێریی عه‌بدوڵڵا گویل له‌لایه‌ن ئه‌م حیزبه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆمار ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و ڕایده‌گه‌یێنێت: هه‌واڵ و مانشێتی ڕۆژنامه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته به ته‌واوه‌تی ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه. چیتر به‌سه... ئه‌وه‌نده بۆچوون زۆره. ئامانجی تێکڕای ئه‌مانه دروست کردنی شه‌ڕی نێو ماڵی حیزبی کۆماریخوازی گه‌ل و که‌م کردنه‌وه‌ی وره‌ی ئێمه‌یه. به هیچ له‌ونێک باسێک له‌سه‌ر به‌ربژێریی عه‌بدوڵڵا گویل بۆ پارتی کۆماریخوازی گه‌ل نه‌کراوه. ناوی ناوبراو له ڕابردوودا له بژارده‌کانی ئێمه نه‌بوووه ئێستاش نییه و ناشبێت.
وه‌لی ئاق بابا جێگری پارتی کۆماریخوازی گه‌لیش له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له توویته‌ر تێکڕای گریمانه‌کان له‌باره‌ی به‌ربژێریی عه‌بدوڵڵا گویل له‌لایه‌ن پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا له هه‌ڵبژاردن ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت: له پارتی کۆماریخوازی گه‌ل ته‌وه‌رێک له‌سه‌ر عه‌بدوڵڵا گویل له‌ئارادا نییه. ناوبراو به‌ربژێریی ئێمه نییه. ده‌بێ ئه‌و بانگه‌شه ئامانجدارانه بوه‌ستێندرێت که چه‌ندین ڕۆژه به شێوه‌ی به‌رده‌وام دژ به‌م حیزبه ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment