بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێکی ئەمنی بە سایتی شەفەق نیوزی راگەیاندووە، "ئەو دوو لیوایەی ھێزەکانی پۆلیسی ئیتیحادی گەیشتوونەتە قەزای شنگال بۆ ئەوەی ئەمڕۆ ھەینی بڵاوببنەوە".
سەرچاوەکە روونیشیڕکردەوە، "ھێزەکانی پۆلیسی ئیتیحادی لە ناوچەی سنووری لەگەڵ سووریا بڵاو دەبنەوە"، ئاماژەشی کرد، ژمارەی ھەردوو لیواکە بەلای کەمەوە 2500 پۆلیس دەبن.
بەغدا و ھەولێر لە 9ی تشرینی یەکەم گەیشتنە رێککەوتنێک لە نێوان خۆیاندا، بەپێی ئەو رێککەوتنە ھەردوولا بە ھاوبەشی ناوچەکە لە رووی ئیداری و ئەمنی و خزمەتگوزارییەوە بەڕێوەدەبەن.
ھەروەھا بەپێی رێککەوتنەکە، ھێزەکانی ئیتیحادی عێراق لەو قەزایە بڵاودەبنەوە و ههموو کۆمەڵە چەکدارەکانی دیکە دەبێت لە شنگال دەرچن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment