توركیا بۆردومانی ناوچه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێمی کوردستانی ده‌ست پێكرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی ناوچه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی ده‌ست پێكرده‌وه‌ و به‌رپرسێكی یه‌كێتییش له ‌سنوری پارێزگای دهۆک له‌وباره‌یه‌وه‌ زانیاری ده‌خاته‌ ڕوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هاوار ئامێدی به‌رپرسی كۆمیته‌ی ئامێدی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "شه‌وی ڕابردوو (24ی نیسان) تاوه‌كوو به‌یانیی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا ناوچه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به ‌تایبه‌ت ناوچه‌كانی (نێروه‌، ڕێكانیان و شیڵادزێ)یان بۆردومان كرد به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی ناوچه‌كه ‌و بۆردومانی‌ به‌رده‌وام له ‌دره‌نگانی شه‌ودا تائێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زانراون".

به ‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ش به SNN دراون بۆردومانه‌كه‌ زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری به باخی هاووڵاتییانی ناوچه‌ سنورییه‌كان گه‌یاندوووه ‌و تا ئێستاش به‌ فه‌رمی زه‌ره‌ر و زیانه‌كان ئاشكرا نه‌كراون.

له‌ لایێکی دیکه‌وه‌ وارشین سه‌لمان به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی شیلادزێ به‌ باسنیوزی وت: "فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌ به‌رده‌وامی چه‌ند ناوچه‌یێک له‌ سنووری شاره‌دێی شیلادزێی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆک بۆردومان ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش به‌ بیانووی بوونی بنكه‌ و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ و ئێواره‌ی ڕۆژی ڕابردووش ناوچه‌كانی نێروه‌ و رێكان و دۆسكى ژووروویان بۆردومان كرد."

ناوبراو گوتیشی: "ئاگاداری دانیشتوووانی سنووری شیلادزێمان كردوووه‌ته‌وه‌ كه‌ به ‌هیچ شێوه‌یێک نه‌چنه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ مه‌ترسی بۆردومان كردنیان له‌سه‌ره‌ به‌ڵام له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا زیاتر له‌ 15 هاووڵاتیی سڤیلی دانیشتووی ناوچه‌كه‌ بوونه‌ته‌ قوربانی."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13576

Your Comment

You are replying to: .
captcha