یەکێتیی نیشتمانی نیگەرانیی خۆی بۆ ئەگەری ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا دەردەبڕێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نیگەرانیی خۆی بۆ ئەگەری ڕوودانی ساختەکاری لە هەڵبژاردنی ناوچە کێشە لەسەرەکاندا دەربڕی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غیاس سوورچی یەکێک لە سەرکردەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: حەشدی شەعبی لە ناوچە کێشە لەسەرەکاندا لەسەر ئیرادەی کوردەکان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا کاریگەریی دەبێت چوونکە دەنگدەران ترسی ئەویان هەیە دەنگەکەیان لە بەرژەوەندیی لایەنێکی سیاسی دیکەدا تۆمار بکرێت.

ناوبراو درێژەی دا: ڕێگای چارەسەریی ئەو کێشەیە تەنها ئامادەبوونی هاوبەشی هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی حکوومەتی فیدراڵ لەو ناوچانەدایە.

سوورچی جەختی کردەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هێزەکان و چاودێرانی خۆی بۆ ڕێگری کردن لە ساختەکاری ئامادە کردووە.

سەرچاوە: «الموقف العراقی»

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13560

Your Comment

You are replying to: .
captcha