کۆمیته‌ی به‌په‌له‌ی عه‌فرین پێکهێندرا

به‌شی جیهان- 20 که‌سایه‌تیی ئاکادیمیک و نووسه‌ر له‌ جیهاندا وێڕای ڕاگه‌یاندنی پێکهێنانی کۆمیته‌ی به‌په‌له‌ی به‌ره‌ڤانی له‌ عه‌فرین و ڕۆژئاوا داوای پاڵپشتیی جیهانی له‌ ئاواره‌کانی عه‌فرین و کورده‌کان له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی سووریا بوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، 20 که‌سایه‌تیی جیهانی له‌ نووسه‌رانی ناودار و مامۆستایانی زانستگا له‌وان نۆوام چامسکی زمانناسی ناودار و ڕه‌خنه‌گری سیاسی به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی نامه‌یێکی کراوه‌ نیگه‌رانییان ده‌ربڕیوه‌ له‌ دۆخی ئاواره‌ کورده‌کانی عه‌فرین و هه‌وڵی تورکیا بۆ داگیرکردنی عه‌فرینیان به‌ ناشیرین وه‌سف کردوووه‌.

ئه‌و که‌سایه‌تییانه‌ له‌ نامه‌که‌یاندا وێڕای ڕاگه‌یاندنی پێکهێنانی کۆمیته‌ی به‌په‌له‌ بۆ به‌ره‌ڤانی له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی سووریا له‌وان عه‌فرین، ئه‌و کاره‌ی خۆیان به‌شێک له‌ که‌مپه‌ینی جیهانی بۆ ڕاکێشانی ڕای جیهانیان به‌ قه‌یرانی عه‌فرین و داوای یارمه‌تی بۆ ئاواره‌کانی ئه‌و ناوچه‌ کوردنشینه‌ له‌ باکووری سووریا ڕاگه‌یاندوووه‌.

ئه‌و که‌سایه‌تییه‌ فه‌رهه‌نگی و زانستگایانه‌ هه‌وڵی تورکیا بۆ داگیرکردنی عه‌فرینیان به‌ پێشێل کردنی یاسا و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان زانیوه‌ و ئه‌مریکاشیان به‌ بۆنه‌ی بێده‌نگی و ڕازی بوون له‌ ئۆپه‌راسیۆنی تورکیا هاوده‌ست و هاوکاری ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆ‌غان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ پاکتاوی قه‌ومی، کردنه‌ده‌ره‌وه‌ی کورده‌کان له‌ عه‌فرین و هه‌وڵ بۆ له‌ناو بردنی ئه‌زموونی دیموکراسی له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی سووریا وه‌سف کردوووه‌.

ئه‌و که‌سانه‌ وێڕای ئاماژه‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی هێرشه‌کان بۆ مه‌نبه‌ج و دیکه‌ی ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کان و ته‌نانه‌ت هه‌رێمی کوردستان هۆشدارییان داوه‌ ئه‌و کارانه‌ به‌ سوودی داعشه‌ و ده‌بێ ئه‌ردۆغان بخرێته‌ ژێر گۆشاری توندی نێوده‌وڵه‌تیی سیاسی و سه‌ربازی و ئابوورییه‌وه‌ تاکوو هێزه‌کانی له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی سووریا بباته‌ ده‌ره‌وه‌.

ئه‌و کۆمیته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ داوای له‌ ئه‌مریکا کردوووه‌ گه‌مارۆوه‌ ئابووری و سیاسییه‌کان دژی ڕێبه‌رانی تورکیا بخاته‌ گه‌ڕ، ڕێگری بکات له‌ ناردنی چه‌ک له‌ لایه‌ن ناتۆ بۆ تورکیا، پاڵپشتیی به‌شداربوونی نوێنه‌رانی ڕۆژئاوا له‌ دانوستانی ئاشتیی سووریا بکات و درێژه‌ بدات به‌ پاڵپشتیی سه‌ربازی له‌ هێزه‌ دیموکراتیکه‌کانی سووریا.

که‌سایه‌تییه‌ فه‌رهه‌نگی و زانستگاییه‌کانی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌په‌له‌ی ڕۆژئاوا بریتیین له‌:

Debbie Bookchin, journalist, co-editor of The Next Revolution: Popular Assemblies and the Promise of Direct Democracy

Charlotte Bunch, Distinguished Professor of Women’s and Gender Studies, Rutgers University

Judith Butler, Maxine Elliot Professor of Comparative Literature, UC Berkeley

Noam Chomsky, Institute Professor & Professor of Linguistics Emeritus, MIT

Bill Fletcher Jr., writer, former director of Trans-Africa Forum

Todd Gitlin, Professor of Journalism and Sociology, Columbia University

David Graeber, Professor of Anthropology, London School of Economics

Michael Hardt, Professor of Literature, Duke University

David Harvey, Distinguished Professor of Anthropology and Geography, CUNY

Sally Haslanger, Ford Professor of Philosophy and Women’s and Gender Studies, MIT

Robert Hockett, Edward Cornell Professor of Law, Cornell University

Chad Kautzer, Associate Professor of Philosophy, Lehigh University

Anna-Sara Malmgren, Assistant Professor of Philosophy, Stanford University

Edress Othman, physician, Director of Afrin Fund, board member of New England Kurdish Association

Marina Sitrin, Assistant Professor of Sociology, SUNY Binghampton

Gloria Steinem, feminist writer, journalist, and activist, co-founder of Ms. Magazine

Asta Kristjana Sveinsdottir, Associate Professor of Philosophy, San Francisco State University

Latif Tas, Assistant Professor at the Maxwell School of Citizenship and Public Affairs, Syracuse University

Meredith Tax, writer and activist, author of A Road Unforeseen: Women Fight the Islamic State

Michael Walzer, Professor Emeritus of Social Science, Institute for Advanced Study, Princeton University

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی نیۆیۆرک بۆک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13540

Your Comment

You are replying to: .
captcha