داگیر کردنی عەفرین خاڵێکی ڕەش بوو بۆ زلهێزەکان/ تورکیا مەترسیێکی گەرەیە بۆسەر جیهان

بەشی سووریا- ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان، دەڵێت: دۆخی عەفرین بەم شێوازەی ئێستا نامێنێتەوە و ئەم ناوچەیە بەشێکی دانەبڕاوە لە نەخشەی کوردستانی سووریا و دەبێت بگەڕێتەوە سەر کوردستان.

«فەتحوڵڵا حوسێنی» ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستانی عێراق، ئاماژەی دابە سێیەمین ساڵۆگەڕی داگیر کردنی عەفرین لەلایەن سوپای تورکیا و گرووپە جیهانییەکانەوە و وتی: داگیر کردنی عەفرین لەلایەن دوژمنێکەوە وەکوو تورکیا داخێکی گەورە بوو بۆ کورد. عەفرین ناوچەیێکی ئارام بوو لە سووریا کە هێرشی تورکیا و گرووپە جیهادییەکان بوو بەهۆی ئاوارە بوونی سێسەد هەزار کەس.

ناوبراو درێژەی دا: تورکیا لەپێش چاوی زلهێزە جیهانییەکانەوە عەفرینی داگیر کرد و ئەمڕۆ دەستی داوەتە گۆڕینی دیموگرافیای ئەم ناوچەیە و ئەمەش خاڵێکی ڕەشە لە کارنامەی هەموو زلهێزە ناوچەیی و جیهانییەکاندا.

ئەندامەکەی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستانی عێراق درێژەی دا: دۆخی عەفرین بەم شێوازەی ئێستا نامێنێتەوە و ئەم ناوچەیە بەشێکی دانەبڕاوە لە نەخشەی کوردستانی سووریا و دەبێت بگەڕێتەوە سەر کوردستان.

فەتحوڵڵا حوسێنی وتیشی: عەفرین شاری کوردانە و لەلایەن کوردەکانەوە ئاوەدان کراوەتەوە. ئەم شارە هێور و ئارامە بووەتە ئاڵۆزترین شاری سووریا.

ئەندامەکەی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستانی عێراق وەبیری هێنایەوە: تورکیا مەترسییێکی گەورەیە بۆسەر هەموو جیهان و نەک هەر لە ناوچەکە بەڵکوو لە ژمارەیێک لە وڵاتانی ئاسیایی و ئەفریقی دەستی داوەتە ئۆپەراسیۆنی سەربازی و هەڵمەتی تیرۆریستی.

ناوبراو لە کۆتاییدا جەختی کردەوە: زلهێزە جیهانییەکان نابێت بێدەنگ بن هەمبەر هەڵمەتەکانی تورکیا و پێویستە هەنگاو بۆ ڕاگرتنی تورکیا هەڵبگرن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1353

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha