پێویسته‌ که‌سێکی توانا بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق هه‌ڵبژێردرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی فه‌رمیی لیستی "الحکمه‌ الوطنی"ی عێراق جه‌ختی کرده‌ سه‌ر زه‌رووره‌تی هه‌ڵبژاردنی که‌سایه‌تییێک بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق که‌ بتوانێت به‌رنامه‌کانی له‌ خشته‌یێکی زه‌مه‌نبه‌ندیی دیاریکراودا جێبه‌جێ بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د میاحی له‌ به‌یاننامه‌یێکدا نووسیی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق پێویستی به‌ که‌سایه‌تییێک هه‌یه‌ که‌ بتوانێت له‌ خشته‌یێکی زه‌مه‌نبه‌ندیی دیاریکراودا به‌رنامه‌کانی خۆی جێبه‌جێ بکات و به‌و که‌سانه‌ی که‌ بتوانن له‌ بواره‌کانی سازێنه‌ری و خزمه‌تگوزاریدا چالاکی بکه‌ن، ده‌رفه‌تی چالاکی بدات.

میاحی جه‌ختیشی کرده‌وه‌ که‌ قۆناغی داهاتووی عێراق پێویستی به‌ که‌سانێک هه‌یه‌ که‌ خزمه‌ت به‌ خه‌ڵک بکه‌ن نه‌ک ئه‌وانه‌ی ته‌نها درۆشم ده‌ده‌ن.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی SNGی عێراق

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13512

Your Comment

You are replying to: .
captcha