زه‌ریف: ده‌وڵه‌تی تره‌مپ هه‌رگیز له‌ به‌رجامدا نه‌بوووه‌

به‌شی ئێران/ کوردی- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا پڕۆسه‌ی گه‌مارۆدانی ئێران درێژ نه‌کاته‌وه‌ که‌ به‌ مانای نه‌مانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ له‌ ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی دێت ئه‌وا تاران ده‌توانێت به‌رنامه‌ی ناڤۆکیی خۆی به‌ شێوه‌یێکی زۆر پێشکه‌وتووتر ده‌ست پێبکاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به‌ مانه‌وه‌ی واشنتۆن له‌ به‌رجامدا ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: مانه‌وه‌ی واشنتۆن جیاوازییێکی زۆری له‌گه‌ڵ ڕابردوو نییه‌ چوونکه‌ له‌ ماوه‌ی 15 مانگی ڕابردوودا سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی تره‌مپ به‌ شێوه‌یێک بوووه‌ که‌ ڕێگری له‌ سوود بینینی ئێران له‌ به‌رجام کردوووه‌.

ناوبراو ده‌شڵێت: ته‌نها ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مریکا له‌ ڕێککه‌وتنه‌که‌دا بمێنێته‌وه‌ به‌س نییه‌ به‌ڵکوو ده‌بێت وه‌کوو ئه‌ندامێکی کارا و چالاکی ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ نیازپاکییه‌که‌ی بسه‌لمێنێت.

ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ئیمانۆئیل ماکرۆن سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا ڕای‌گه‌یاندوووه‌ هیچ به‌دیلێکمان بۆ ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی (به‌رجام) له‌گه‌ڵ ئێران نییه و تا ئه‌و کاته‌ی بژارده‌یێکی باشتر نه‌خرێته‌ به‌رده‌ست، ئه‌وا ناچار ئه‌مریکاش ده‌بێت له‌و ڕێککه‌وتنه‌دا بمێنێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13510

Your Comment

You are replying to: .
captcha