به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی واشنتۆن له به‌رجامدا ڕایده‌گه‌یێنێت: مانه‌وه‌ی واشنتۆن جیاوازییێکی زۆری له‌گه‌ڵ ڕابردوو نییه چوونکه له ماوه‌ی 15 مانگی ڕابردوودا سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی تره‌مپ به شێوه‌یێک بوووه که ڕێگری له سوود بینینی ئێران له به‌رجام کردوووه.
ناوبراو ده‌شڵێت: ته‌نها ئه‌وه‌ی که ئه‌مریکا له ڕێککه‌وتنه‌که‌دا بمێنێته‌وه به‌س نییه به‌ڵکوو ده‌بێت وه‌کوو ئه‌ندامێکی کارا و چالاکی ئه‌و ڕێککه‌وتنه نیازپاکییهکهی بسه‌لمێنێت.
ئه‌وه‌ش له حاڵێکدایه که له‌وباره‌یه‌وه ئیمانۆئیل ماکرۆن سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا ڕایگهیاندوووه هیچ به‌دیلێکمان بۆ ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی (به‌رجام) له‌گه‌ڵ ئێران نییه و تا ئه‌و کاته‌ی بژارده‌یێکی باشتر نه‌خرێته به‌رده‌ست، ئه‌وا ناچار ئه‌مریکاش ده‌بێت له‌و ڕێککه‌وتنه‌دا بمێنێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment