کوردپرێس:
پاش داوای هەڵگرتنی پارێزبەندی و سەندنەوەی مافی پەرلەمانتاری لە پەرلەمانتارێکی کوردی هەدەپە داواکاری گشتیی تورکیا کەیسی هەڵوەشانەوەی ئەو هەدەپەی لە دادگای دەستووری تورکیا جووڵاند.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیێکدا لەبارەی هەڵگرتنی پارێزبەندی لە سەر نوێنەری پارتی دیموکراتیکی گەلان لە پەرلەمانی تورکیا و ئەگەری هەڵوەشانەوەی ئەو پارتە کاردانەوەی پیشان دا.
نێد پرایز وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەکەدا ڕایگەیاندووە ئەمریکا بە وردی ڕووداوەکانی تورکیا موتابەعە دەکات و کاری تەنگەژەخولقێنی وەک ئەو کارەی 17ی ئاداری 2021 لەبارەی هەڵگرتنی پارێزبەنی لە سەر عومەر فاروق گەرگرلی ئوغڵۆ کرا چاودێری دەکات.
پرایز
ئەوەشی زیاد کرد: ئێمە هەوڵەکان بۆ هەڵوەشانەوەی پارتی دیموکراتیکی گەلان بە هۆکارێک بۆ دابەزاندنی پێگەی ئیرادەی دەنگدەران دەزانین و پێمان وایە تا ڕادەیێکی زۆر زیاتر لێکەوتەی خراپی لە سەر پڕۆسەی دیموکراسیەت لە تورکیا و ڕەت کردنەوەی خواست و ئیرادەی ملوێنان هاووڵاتیی دەنگدەری تورکیا دەبێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە دەوڵەتی تورکیا کردووە هاوکات لەگەڵ پارێزگاری کردن لە دەستووری وڵاتەکەی و کاروباری نێوخۆی تورکیا، ڕێز لە ئازادیی ڕادەربڕینیش بگرێت.
Your Comment