هەڤاڵ ئەبووبەکر: ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز بە ڕەچاوکردنی ڕێنمایییە تەندروستییەکان بەڕێوە دەچێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لەنەورۆزی ئەمساڵدا هاووڵاتییان بەم شێوازەی ئێستا هەیە پابەند بن؛ نەکەرەتینە رادەگەیەنرێت و نەقەدەغەی هاتوچۆ، بەڵام پەیوەست بە بۆنە ڕەسمییەکان هیچ کۆبۆنەیێک لەشوێنی داخراو ناکرێت، هیچ ئاهەنگ و بۆنەیێک بەقەڕەباڵغی ناکرێت.

کوردپرێس:

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی سەبارەت بە بەڕێوەچونی مەراسیمەکانی نەورۆز لەمساڵدا بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، "ئاگر لەپارێزگای سلێمانی دەکرێتەوە، بەڵام ئاهەنگ گێڕان و قەڕەباڵغی دروستکردن و بەریەککەوتن و کۆبونەوە نابێت بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، هەمو ئەو چالاکیانەی دەکرێن لەژێر رێنمایی و ڕێکارە تەندروستی و خۆپارێزییەکاندا بەڕێوەدەچن، ئاگر لەمامەیارەش دەکرێتەوە، بڕیارە لەبناری گۆیژەش بکرێتەوە، کۆمەڵێک چالاکی گشتی وەکو ئەسپ سواری و کاری دەست و پێشکەشکردنی بەرهەمی خۆماڵی، هەروەها کێبڕکێ و پەڕەشوتی و پاڵەوانبازی و کۆمەڵێک یاری کەلتوری و فۆلکلۆری و شارستانی ڕەسەنی کوردی نمایش دەکرێن".

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەوەی ئەوان داوایانکردوە لە ئەو لایەنە بەڕێزانەی ئەو ئەرکە جێبەجێ دەکەن کە قەڕەباڵغی دروست نەکرێت و بەریەککەوتن دروست نەبێت، بەڵام بەشێوەیەکی سروشتی خەڵک لەدەشت و دەر ئەگەر بۆ سەیرانی خۆی بچێتەدەرەوە بەمەرجێک وەکو وتم ڕێنماییە تەندروستیەکان ڕەچاوبکەن حاڵەتێکی سروشتی دەبێت، بەڵام پەیوەست بەبۆنەڕەسمییەکان هیچ کۆبۆنەیێک لەشوێنی داخراو ناکرێت، هیچ ئاهەنگ و بۆنەیەک بەقەڕەباڵغی ناکرێت.

سەبارەت بەئاهەنگی هاوڵاتیان لەشەقامە گشتیەکان بەتایبەت شەقامی سالم، پارێزگاری سلێمانی وتی، "ئەمانەش ڕێکدەخرێن لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا و لایەنە پەیوەندیدارەکان و لیژنەی ئارامی پاریزگای سلێمانی لەدیوانی پاریزگای سلێمانی کۆدەبنەوە بۆدانانی ڕێکاری پێویست بۆ رێکخستنی هەموو ئەو چالاکییانەی کە بەڕێوە دەچن، ئەو شەقامانە بەشێوەیێکی سروشتی لەبەرئەوەی لەژینگەیێکی کراوەدایە بەو مەرجەی کە هاوڵاتیان دوربن لەیەک و بەریەککەوتن نەبێت، لەهەموی گرنگتر ماسک ببەستن یارمەتیدەر دەبێت بۆئەوەی کە بتوانیین هیچ نەبێت ئەو پەیوەندیەی کە کۆرۆنا وای کرد لەیەک داببڕێن، بۆنەیەکی وەکو نەورۆز وای لێبکات کەپەیوەندیەکان بەهێز بکەینەوە بەو مەرجەی زیان نەگەیەنێت بە تەندروستیی گشتی".

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر ئەوەشی خستەڕو، "پەیوەست بە پارێزگای سلێمانیوە سنوری ئیدارەی پارێزگای سلێمانی پیرۆزبایی لەهەمو خەڵکی خۆشەویست دەکەین، وە دڵنیایان دەکەینەوە بەمشێوازەی کە ئێستا هەیە پابەندبن نە کەرەتینە ڕادەگەیەنرێت و نە قەدەغەی هاتوچۆ ڕادەگەیەنرێت".

News Code 1348

Your Comment

You are replying to: .
captcha