بەهۆی تەقینەوەیێکەوە لە کەرکووک دوو کەس بوونە قوربانی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکەوە لە شاری کەرکووک دوو کەس بوونە قوربانی و پۆلیسش دەڵێت لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەفراسیاو کامیل، وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سەر ڕێگای ڕەشاد - تازە لە شاری کەرکووک بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب، دوو کەس گیانیان لەدەست دا و کەسێکیش بەسەختی بریندار بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە بۆ چارەسەر.

ناوبراو وتیشی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە و نازانرێت کێ تەقینەوەکەی ئەنجام داوە".

سەرچاوە: خەندان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13452

Your Comment

You are replying to: .
captcha