بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەفراسیاو کامیل، وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سەر ڕێگای ڕەشاد - تازە لە شاری کەرکووک بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب، دوو کەس گیانیان لەدەست دا و کەسێکیش بەسەختی بریندار بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە بۆ چارەسەر.
ناوبراو وتیشی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە و نازانرێت کێ تەقینەوەکەی ئەنجام داوە".
سەرچاوە: خەندان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment