بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیود ڕاسل مویل نوێنەری پەرلەمانی بەریتانیا کە مانگی ڕابردوو بەمەبەستی بەسەر کردنەوەی ناوچەی کوردەنشینەکانی سووریا سەردانی باکووری سووریای کرد بە ڕۆژنامەی عەرەب نیووزی وت: کوردەکان هاوکاریی هاوپەیمانیان کرد بۆ شەڕی داعش بەڵام ئێستا هاوپەیمانان هەمبەر هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر کوردەکان بێ دەنگن.
ناوبراو زیادی کرد: کوردەکان وا هەست دەکەن کاتێک پێویستیان بە یارمەتیی ڕۆژئاوا هەیە، ڕۆژئاواییەکان پشتی ئەوانیان چۆڵ کردووە.
ئەو نوێنەری پەرلەمانی بەریتانیا هوشدرا دەدات ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی دیکەی سووریا پاش کونترۆڵی عەفرین لە مانگی مارچی 2018 زیاتر دەبێتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment