کوردپرێس- دوکتور عەبدوڵڵا حەسەنزادە بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی زانکۆی کوردستان لە دیمانەیێکی کوردپرێسدا ڕایگەیاند: ئه‌م کۆنفڕانسه به هاوبه‌شى له لایه‌ن زانکۆی ڕاپه‌ڕین و زانکۆى کوردستان - سنه‌وه سازده‌کرێت، به جۆرێک سه‌رجه‌م تێچووه دارایییه‌کان و لایه‌نه کارگێڕییه‌کانی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆى زانکۆی ڕاپه‌ڕین.
ناوبراو گوتیشی: شاندێکی فەرمیی زانکۆی کوردستانیش بەشداری کونفڕانسەکە دەبن کە بریتین لە سەرۆکی زانکۆ، جێگری کاروباری خوێندکارەکان، بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی زانکۆ و بەڕێوەبەری حەراسەی زانکۆ.
سەبارەت بە بەشداری کردنی بەرپرسانی حکوومی و حیزبیی هەرێمی کوردستان لە کونفڕانسەکەدا دوکتور حەسەنزادە پێشبینیی کرد سەرۆکی زانکۆ ناسراوەکانی هەرێم و لێپرسراوانی حیزبی و حکوومی و ڕەنگە وەزیری خوێندنی باڵا بەشداریی کونفڕانسەکە بکەن.
دوکتور حەسەن زادە وتیشی کۆنفڕانسەکە لە سەر داوای زانکۆی ڕاپەڕین و بە مەبەستی زیاتر نزیک کردنەوەی پێوەندیی نێوان کوردستانی ئێران و هەرێمی کوردستان بە شێوازی هاوبەش لەگەڵ زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی زانکۆی کوردستان ئەوەشی خستە ڕوو ژمارەی 6 بۆ 7 وتاری زانستی لە زانکۆی کوردستانەوە لە کۆنفڕانسەکەدا بەشدار دەبێت و چوار ئەندامی زانستیی زانکۆی کوردستان وەکوو نێوبژیڤانی وتارە زانستییەکانی ئەو کۆنفڕانسە بەشدار بوون کە بریتین لە: پڕۆفیسۆر سەید ئەحمەد پارسا، دوکتور سیرووس ئەمیری، دوکتور هادی رزوان و دوکتور نەجمەدین جەباری.
دوکتور حەسەن زادە هەروەهاش زیادی کرد: کۆنفڕانسەکە دوو وتاربێژی سەرەکیی هەن کە یەکیان جێگری فێرکاریی زانکۆی ڕاپەڕینە و دووهەم پڕۆفیسۆر سەید ئەحمەد پارسا مامۆستای کۆلیژی ئەدەبی زانکۆ کوردستانە.
پڕۆفیسۆر پارسا لە بارەی تەوەری وتارەکەی خۆیەوە بە کوردپرێسی وتووە: تەوەری قسەکانم خەسارناسیی فێرکاری و وانەبێژیی کوردییە و لە ڕاستیدا ڕەخنە و پێداچوونەوەیێکە بە سەر وانە وتنەوە و فێرکاریی زمان و ئەدەب لە خوێندنگاکان و بەتایبەت زانکۆکان‌دا. چوونکە لەو بارەیەوە ڕەخنەی زۆر هەن. بەگوێرەی ستاندەری یۆنسکۆ چوار تەوەری سەرەکی لە فێرکاریدا دەکرێتە ئامانج: 1. فێرکاری بۆ فێربوون. 2. فێربوون بۆ بەکارهێنان. 3. فێرکاری بۆ ژین 4. فێرکاری بۆ پێکەوەژیان. بەڵام خوێندن و فێرکاری لای ئێمە هێشتاکە قۆناغی یەکەمیشی تێنەپەڕاندووە.
ناوبراو پێشبینیی کرد ساڵی داهاتوو هەمان کۆنفڕانس لە سەر ئەرکی زانکۆی کوردستانی سنە و بە هاوکاریی زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوە بچێت و مامۆستا بەرجەستەکانی بواری فەرهەنگ و ئەدەب بانگهێشت بکەین یان لانی کەم بە هاوکاریی چەند زانکۆیێکی گەورە و بەناوبانگ خولی داهاتووی کونفڕانسەکە بەڕێوە بەرین.
بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی زانکۆی کوردستان سەبارەت بە قبووڵ کرانی بڕوانامەکانی خوێندکارانی هەرێم لە زانکۆی کوردستان وتیشی: وەزارەتی خوێندنی باڵای ئێران هەموو بڕوانامەکانی هەرێمی کوردستانی قبووڵ کردووە چ لە زانکۆی ئەهلی خوێندبێتیان چ لە زانکۆی حکوومی. بۆیە پێوەندییێکی باش لە نێوان هەر دوو زانکۆکە دروست بووە و بەنیازین ئاستی هاوکاری و پێوەندییەکانیش قووڵتر بکەینەوە.
کۆنفڕانسه‌که ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ی خواره‌وه له‌خۆده‌گرێت:
ــ زمان
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بیر و فه‌لسه‌فه له زماندا
وه‌رگێڕان له نێوان توانست و چالاکى زمانی‌دا
مێژوو و بنه‌ماکانى فه‌رهه‌نگنوسى له زمانى کوردى و فارسی‌دا
کاریگه‌رى و هۆکاره‌کانى تێکه‌وڵابوونى زمانه ئارییه‌کان
ــ ئه‌ده‌بیات
ڕه‌هه‌نده ئایينى و مه‌زهه‌بییه‌کان له ئه‌ده‌بیاتى کوردى و فارسی‌دا
ڕۆڵى جیهانگیرى و ته‌کنه‌لۆژیا له گه‌شه‌پێدانى ئه‌ده‌بیاتدا
ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى له ده‌روازه‌ى تیۆره نوێیه‌کانى ڕه‌خنه‌دا
بنه‌ماى کاریگه‌رى و کاریگه‌ربوون له نێوان ئه‌ده‌بیاتى کوردى و فارسی‌دا
دیمانە: مەنسوور ڕەحیمی
Your Comment