تووشبوونی ڕۆژانەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 500 حاڵه‌تى تێپه‌ڕاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەگوێرەی ئاماری نوێی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 541 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە ئەوەش بەرزبوونەوەی بەرچاوی ئامارەکە دەرەخات و بۆتە هۆی نیگەرانیی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەمە 17ی ئازاری 2021 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستىی هه‌رێم ڕاگه‌یه‌ندراوى 24 كاتژمێرى تایبه‌ت به‌ كۆرۆناى بڵاوكرده‌وه‌و به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ له‌ رۆژێكدا 541 حاڵه‌تى توش بوون به‌كۆرۆناو سێ حاڵه‌تى گیان له‌ده‌ستدان له‌هه‌رێم تۆماركراوه‌.

ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى"

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣٨٥)

١. پشکنین: (٦٩٠١ پشکنینی نوێ)

• (٢٦٦٣) هەولێر

• (١٢٢٨) سلێمانی

• (٢٤٧٢) دهۆك

• (٠) هەڵەبجە

• (٤٥٥) گەرمیان

• (٨٣) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٥٤١ تووشبووی نوێ)

• (٢٢٣) هەولێر

• (١٣٣) سلێمانی

• (١٦٩) دهۆك

• (٠) هەڵەبجە

• (٩) گەرمیان

• (٧) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٢٠٨ چاکبوون)

• (٦٢) هەولێر

• (٥٤) سلێمانی

• (٨٠) دهۆك

• (٠) هەڵەبجە

• (١١) گەرمیان

• (١) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٣ مردن)

• (٢) هەولێر

• (٠) سلێمانی

• (٠) دهۆك

• (٠) هەڵەبجە

• (١) گەرمیان

• (٠) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ١٢٩٢٤٦٤ (٤٦٣٤٩٣ هەولێر، ٢٧٤٩٢٩ سلێمانی، ٥٤٦٣٨٥ دهۆك، ٧٦٥٧ هەڵەبجە)

تووشبوون ١١٣٩٩٨ (٤٠٢٥٠ هەولێر، ٣٢٨٩٥ سلێمانی، ٣٧٧٣٥ دهۆك، ٣١١٨ هەڵەبجە)

چاکبوون ١٠٦٠٩٢ (٣٧٢٢٩ هەولێر، ٢٩٧٩٧ سلێمانی، ٣٦١٠٦ دهۆك، ٢٩٦٠ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٤٣٢٩ (٢٠٦٤ هەولێر، ١٣٧٦ سلێمانی، ٨٧٤ دهۆك، ١٥ هەڵەبجە)

مردن ٣٥٧٧ (٩٥٧ هەولێر، ١٧٢٢ سلێمانی، ٧٥٥ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)

له‌هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كانى توش بوون به‌كۆرۆنا به‌ر له‌جه‌ژنى نه‌ورۆز ده‌وامى خوێندنگه‌كان ڕاگیراو تا ئێستا رون نیه‌ كه‌ هه‌ڵكشانى كۆرۆنا ڕێگه‌ به‌ كردنه‌وه‌ى خوێندنگه‌كان ده‌دات یاخود نا.

News Code 1343

Your Comment

You are replying to: .
captcha