بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی حەمە ساڵح رایگەیاند حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەبێ 317 ملیار دینارەكەی بەغداو 25 ملیار دینارە هاوكارییەكەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ناتوانێت مووچەی فەرمانبەران لە وادەی خۆیدا دابەش بكات.
عەلی حەمە یاڵح ئاماژەی بەوەش كرد: "دەبوو مانگانە حكوومەت وەكوو ئەوەی خۆیان رایانگەیاندووە كە نەوتیش فرۆشراوە پارەكە بهاتایە، بەڵام نەدراوە بەپێی قسەكانی خۆشیان لەم مانگەدا نزیكەی 150ملیار دینار نادیارە".
لەبارەی ئەوەی ئایا حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەتوانێت پێدانی مووچە رێک بكاتەوە، عەلی حەمە ساڵح وتی: "حكوومەتی هەرێم ناتوانێت مووچەی فەرمانبەران رێک بكاتەوە، چوونكە دوای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق یاسای بووجە جێبە جێدەكرێت، بەپێی یاسای بووجە نەوتەكەی خۆی رادەستی بەغدا دەكات، داهاتە فیدڕاڵییەكان رادەست دەكات لە بە غداشەوە بەشە بوودجەی هەرێمی كە لە نێوان 500 بۆ 550 ملیارە دەنێردرێت".
ناوبراو ئاماژەبەوەش دەكات دەبێت هەرێم چاكسازی جدی بكات لە لیستی خانەنیشان فەرمانبەران و پێشمەرگە و پاسەوانی هەموو ئەوانەی دیكە ئەگەر ئەو چاكسازیە جدییە نەكرێت ناتوانن بەردەوام بن.
سەرچاوە: خەندان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment