کوردپرێس: فراكسیۆنی نهوهی نوێ لهڕاگهیهندراوێكدا لهبارهی لێكۆڵینهوه له ڕێككهوتنی 50 ساڵهی نێوان ههرێمی كوردستان و توركیا ڕایگهیاند، "ئەو لایەنەی ئیمزای کۆکردۆتەوە یەکێتییە کە خۆی چەندین ساڵە شەریکە لەم دزەیەدا، وە ئاگاداری مەلەفەکەیە و هەردوو جێگری سەرۆک وەزیران عیماد ئەحمەد و قوباد تالەبانی دەلێن ئێمە ئاگادارین".
ئاماژه بهوهش دراوه، "ئەوانەی کە ئەمرۆ قیادەی ئەو یاداشتە دەکەن و ئەو ئیمزایانەیان کۆکردۆتەوە، هەمان ئەو پەرلەمانتارانەن کە چەند هەفتەیێک پێش ئێستا لەناو پەرلەمان دەستیان بەرزکردەوە و متمانەیان دایەوە بەم حکوومەتە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment