یه‌كێتی واژۆی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕێككه‌وتنی 50 ساڵه‌ كۆكردوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام خۆی چه‌ندین ساڵه‌ شه‌ریكه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "گرێبەستی 50 ساڵە زۆر ڕوونە بەتاڵان بردنی نەوتی هەرێمی كوردستانە".

کوردپرێس: فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕێككه‌وتنی 50 ساڵه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا ڕایگه‌یاند، "ئەو لایەنەی ئیمزای کۆکردۆتەوە یەکێتییە کە خۆی چەندین ساڵە شەریکە لەم دزەیەدا، وە ئاگاداری مەلەفەکەیە و هەردوو جێگری سەرۆک وەزیران عیماد ئەحمەد و قوباد تالەبانی دەلێن ئێمە ئاگادارین".

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، "ئەوانەی کە ئەمرۆ قیادەی ئەو یاداشتە دەکەن و ئەو ئیمزایانەیان کۆکردۆتەوە، هەمان ئەو پەرلەمانتارانەن کە چەند هەفتەیێک پێش ئێستا لەناو پەرلەمان دەستیان بەرزکردەوە و متمانەیان دایەوە بەم حکوومەتە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 134

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha