به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تارق حه‌رب به هه‌واڵده‌ریی "عین العراق"ی وتوووه: له ده‌ستووردا هه‌رگیز جه‌خت نه‌کراوه‌ته‌وه که ده‌بێ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ شیعه‌کان، په‌رله‌مان بۆ ئه‌هلی سوننه و سه‌رۆکایه‌تیی کۆماریش بۆ کورده‌کان بێت چوونکه دابه‌ش کردنی ئه‌و پۆسته حاکمیه‌تییه به‌پێی تایفی و ئیتنیکی کێشه‌گه‌لێکی پرۆتکلی و سیاسیی زۆر له وڵات‌دا دروست ده‌کات.
ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق کاریگه‌ری له‌سه‌ر دوو پۆستی حاکمیه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی و سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار داده‌نێت و ده‌شڵێت: هاوپه‌یمانیی شیعه‌کان که به دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌هلی سوننه و کورده‌کانیش له‌خۆ ده‌گرێته‌وه کارتێکه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر دیاری کردنی هه‌ندێک که‌س له پۆسته‌کانی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و جێگیرانی سه‌رۆک کۆماری عێراق ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سه‌رکه‌وتوو نه‌بن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment