به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، د.شۆڕش حاجی ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له میانه‌ی گفتوگۆیێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌باره‌ی هۆكاری به‌شداری نه‌كردنی لایه‌نه كوردستانییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق وتی: "لایه‌نه كوردییه‌كان به یه‌ک لیست به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنه‌کان نه‌كرد چوونكه پارتی و یه‌كێتی ئاشته‌واییی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانیان وا تێكداوه و هه‌لومه‌رجێكی وایان هێناوه‌ته ئاراوه كه ناكرێت هه‌مووان به یه‌ک لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ین و ئه‌وان سیاسه‌تێكی جیاوازیان هه‌یه له سیاسه‌تی ئێمه."
د.شۆڕش حاجی ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌باره‌ت به گرنگی به‌شداری كردنی كورد له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق وتی: "ئه‌مڕۆ چه‌قی قورسایی له عێراقی فیدراڵی كه ئێمه ده‌نگمان به‌و ده‌ستووره داوه به‌غدایه، و ئه‌گه‌ر كورد یه‌ک و یه‌كگرتوو بێت خاوه‌نی یه‌ک خیتابی سیاسی و نیشتمانی بێت نه‌ک خیتابی ده‌سكه‌وتی مادی و پله و پۆست بۆ خۆی و بنه‌ماڵه و حیزبه‌كه‌ی ئه‌وا عێراق بێ كورد و دروست بوونی هه‌ر حكوومه‌تێک بێ كورد ناكامڵن و كورد ده‌بێت خۆی بسه‌لمێنێت له به‌غدا و به به‌رگێكی نیشتمانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی‌تر بكات."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌شی وت: "ڕیفراندۆم و ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر سه‌لماندی كه كورد به‌م په‌رته‌وازه‌یی و سیاسه‌تی چه‌واشه‌كارییه‌ی كه بۆ موزایه‌ده‌ی شه‌خسی و حیزبی به كار دێت به هیچ ناگات به‌ڵكوو ده‌بێت له به‌غدا قورساییی خۆی بسه‌لمێنێ و به‌رگری له مافه ده‌ستورییه‌كانی خۆی بكات به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ ده‌سكه‌وتی شه‌خسی و حیزبی و بنه‌ماڵه‌یی بچینه به‌غدا ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه ده‌بێت كه بینیمان."
سه‌باره‌ت به پێشبینی كردنیان بۆ ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانیان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا د.شۆڕش حاجی ئه‌وه‌ی به ده‌نگی ئه‌مریكا وت "هه‌رچه‌نده نامه‌وێت پێشبینی بڵێم به‌ڵام ئێمه پێمان وایه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌نگه‌كانی خۆی به زیاده‌وه ده‌هێنینه‌وه چوونكه ئێمه دڵنیاین له ئاستی هۆشیاری خه‌ڵكی كوردستان و دڵنیاین له چه‌ند ساڵی ڕابردوو كێ خزمه‌تی كردوون و كێش پۆسته‌كانی به‌غدای بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبی و بنه‌ماڵه‌یی به كار هێناوه."
د.شۆڕش حاجی له‌باره‌ی كاریگه‌ری دروست بوونی لیسته نوێكانی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر ده‌نگی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؟ وتی: "ئێمه كار له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانی خۆمان ده‌كه‌ین و خه‌ڵكی كوردستانیش باش ده‌زانن ئه‌وه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو سه‌رمه‌شقی خه‌باتی مه‌ده‌نی و ئه‌و كه‌ش و هه‌وایه‌ی كه ڕه‌خساوه خه‌ڵكی‌تر بێت لاسایی ئێمه بكاته‌وه و باسی خه‌باتی مه‌ده‌نی بكات و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی‌تر بێت له هه‌ولێر خۆپیشاندان بكات ئه‌وه به‌ری ڕه‌نجی سه‌ركه‌وتووی به‌رنامه‌ی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه."
د.شۆڕش حاجی له وه‌ڵامی پرسیارێكی‌تری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی و یه‌كگرتووی ئیسلامی و لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌بنه یه‌ک لیست؟ ده‌شڵێت: "هاوپه‌یمانێتی ئێمه له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی ده‌كه‌وێته دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌روه‌ها ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی چه‌نده سروشتی خۆیان ده‌گۆڕن و هاوڕا ده‌بن له‌گه‌ڵمان بێنه به‌ره‌ی گه‌ل و به‌رنامه‌یێكیان هه‌بێت بۆ جێ‌به‌جێ كردنی داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وكات ئێمه ده‌رگامان كراوه‌یه بۆ هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment