به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به دوای په‌یامی ڕۆژی ڕابردووی ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی ڕێبه‌ری پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست له‌باره‌ی به‌ڕێوه چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له تورکیا هه‌موان چاویان به لێکۆڵینه‌وه‌ی کۆمپانیا ڕاپرسییه‌کان بڕیوه که له مانگانی ڕابردوودا ئه‌نجامیان داوه هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ندێک له کۆمپانیا ڕاپرسییه به‌ناوبانگه‌کان دوایین ڕاپرسییه‌کانیان له‌وباره‌وه ڕاده‌گه‌یێنن که به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
کۆمپانیای ڕاپرسیی SONAR: له ڕاپرسییێک که له نێوان 3 هه‌زار که‌س له 26 پارێزگای تورکیا له 7ی ئه‌یپڕێڵی 2018دا ئه‌نجام دراوه ده‌رئه‌نجامه‌کان به‌م شێوازه‌یه: پارتی داد و گه‌شه 40.10 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان، پارتی کۆماریخوازی گه‌ل 25.31 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان، IPی پارتی تورکیا 14.22 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان، پارتی دیموکراتیکی گه‌لان 10.79 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان و پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا نیسابی یاسایی تۆمار نه‌کرد. هه‌روه‌ها له‌و ڕاپرسییه‌دا ژماره‌ی ده‌نگه‌کان به ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار‌دا به 38.9 له‌سه‌د ڕاگه‌یێندراوه.
کۆمپانیای ڕاپرسیی ORC: له ڕاپرسییێک که له نێوان 2 هه‌زار و 680 که‌س له 34 پارێزگای تورکیا له 12 تا 14ی جانیڤێری 2018دا ئه‌نجام دراوه ده‌رئه‌نجامه‌کان به‌م شێوازه‌یه: پارتی داد و گه‌شه 47.2 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان، پارتی کۆماریخوازی گه‌ل 25.9 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان، پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا 10.8 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان، پارتی دیموکراتیکی گه‌لان 8.5 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان و IPی پارتی تورکیا 5.5 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان وه‌ده‌ست ده‌هێنن. هه‌روه‌ها له‌و ڕاپرسییه‌دا ژماره‌ی ده‌نگه‌کان به ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار‌دا به 48.6 له‌سه‌د ڕاگه‌یێندراوه.
کۆمپانیای ڕاپرسیی کۆلات: مێهمه‌ت عه‌لی کۆلات سه‌رۆکی کۆمپانیای ڕاپرسیی کۆلات له لێدوانێکدا ڕای‌گه‌یاندوووه که له‌و ڕاپرسییه‌ی که له مانگی فێبریوێریدا ئه‌نجام دراوه هاوپه‌یمانیی پارتی داد و گه‌شه- پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا ناتوانێت 50 له‌سه‌د به‌عه‌لاوه‌ی یه‌ک وه‌ده‌ست بێنێت.
کۆمپانیای ڕاپرسیی گزیچی: له ڕاپرسیی ئه‌نجام‌دراو له مانگی دیسێمبێری 2017 ده‌رئه‌نجامه‌کان به‌م شێوازه‌یه: پارتی داد و گه‌شه 42 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان، پارتی کۆماریخوازی گه‌ل 20.1 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان، IPی پارتی تورکیا 20.2 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان، پارتی دیموکراتیکی گه‌لان 8.73 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان و پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا 7.29 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان وه‌ده‌ست ده‌هێنن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment