40 له‌سه‌دی هاووڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ناکه‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: 40 له‌سه‌دی هاووڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ناکه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شیرین ڕه‌زا به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وت: به‌ بۆنه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی هاووڵاتییانی کورد له‌ سیاسه‌تی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی کوردستان و هه‌وڵی ئه‌وان بۆ کڕینی ده‌نگی خه‌ڵک 40 له‌سه‌دی هاووڵاتییان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق به‌شداری ناکه‌ن.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات ئێستا دوو حیزبی پارتی و یه‌کێتی هه‌وڵه‌کانیان بۆ وه‌رگرتنی ده‌نگی هاووڵاتییان له‌ ڕێگای ته‌رخاندانی زه‌وین و پێدانی پاره‌ به‌وان چڕ ده‌که‌نه‌وه‌ و ده‌شڵێت: سیاسه‌توانانی هه‌رێمی کوردستان ئاواره‌ عێراقییه‌کان ناچار ده‌که‌ن ده‌نگ به‌و دوو حیزبه‌ بده‌ن.

شیرین ڕه‌زا ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: به‌ بۆنه‌ی دابه‌زینی به‌شداریی خه‌ڵک له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان کورسییه‌کانی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی کوردستان له‌ چاو ساڵانی ڕابردوو زۆر که‌م ده‌بێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13354

Your Comment

You are replying to: .
captcha