به‌ دوای هه‌ڵبژاردن نه‌خشه‌ڕێگای سیاسیی هه‌رێمی کوردستان ده‌گۆڕێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: به‌ دوای به‌ڕێوه‌ چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق نه‌خشه‌ڕێگا و دۆخی سیاسیی هه‌رێمی کوردستانی ده‌گۆڕێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئارێز عه‌بدوڵڵا به‌ هه‌واڵده‌ریی وه‌ته‌ن نیووزی وت: هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق گۆڕانکارییێکی بنه‌ڕه‌تی له‌ نه‌خشه‌ڕێگا و دۆخی سیاسیی هه‌رێمی کوردستان دروست ده‌کات و به‌ره‌یێکی نوێ چالاکییه‌کانیان ده‌ست پێده‌که‌ن.

ناوبراو جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ لایه‌نگرانی حیزبه‌ کۆنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان زۆر که‌من و ده‌شڵێت: له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا پارتی دیموکراتی کوردستان زۆربه‌ی کورسییه‌کانی په‌رله‌مانی له‌‌ ده‌ست ده‌دات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13348

Your Comment

You are replying to: .
captcha