بانگه‌وازی باخچه‌لی بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت

به‌شی تورکیا- ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی پێشنیاری كرد هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و په‌رله‌مانی تورکیا رۆژی ٢٦ی ئاب ئه‌نجام بدرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له‌ په‌رله‌مانی توركیا، ڕوونكردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌ مژاره‌كانی رۆژه‌ڤ دا.

ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی پێشنیاری كرد هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و په‌رله‌مان رۆژی ٢٦ی ئاب ئه‌نجام بدرێت.

ناوبراو جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ مافی خۆی بۆ بڕیاردان له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی پێشخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌كارده‌هێنێت و رایگه‌یاند: "له‌ دوای ده‌رچوونی یاسای گونجاو و پێویست، مه‌هه‌په‌ مافی پێزانین و بژارده‌ بۆ پێشخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌كارده‌هێنێت. پێویست ناكات ئه‌م كاره‌ له‌وه‌ زیاتر درێژه‌ بكێشێت. مه‌رج ئه‌وه‌یه‌ یاری ئه‌وانه‌ تێک بدرێت كه‌ له‌ ئاژاوه‌ ده‌گه‌ڕێن. كاتی ئه‌وه‌ هاتوووه‌ مشتومڕ و لێكتێنه‌گه‌یشتن له‌ باره‌ی "هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت یان نا، پێش ده‌خرێت یان له‌ كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت؟ كۆتایی پێ بهێندرێت".

باخچه‌لی له ‌باره‌ی به‌رواری گریمانه‌كراوی ئه‌وان بۆ هه‌ڵبژاردن، رایگه‌یاند: "رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٦ی ئابی ٢٠١٨، واته‌ له‌ ساڵیادی سه‌ركه‌وتنی ماڵازگرت و به‌ره‌نگارییه‌ مه‌زنه‌كه‌ماندا، گه‌لی تورک به‌ رۆحییه‌تێكی نوێی سه‌ركه‌وتنه‌وه‌ بچێته‌ سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و په‌رله‌ماندا بكات، گونجاوترین، لۆجیكیترین، ئاقڵانه‌ترین و دیموكراتیترین رێگه‌ی دانه‌وه‌ی وه‌ڵامێكی شایسته‌یه‌ به‌ دوژمنانی توركیا".

ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی ڕاشی‌گه‌یاند: "ئه‌و چالاكیی دانیشتنه‌ی جه‌هه‌په‌ به‌ بیانووی باری نائاسایی ده‌ستی‌پێكردوووه‌، له ‌ڕووی بیرۆكه‌وه‌ ناته‌واوه‌، له‌ڕووی ره‌وشته‌وه‌ نه‌گونجاوه‌ و له‌ڕووی رۆحییه‌وه‌ نه‌خۆشییه‌. رێپێوانیان كرد، سه‌ری نه‌گرت بۆیان، ئێستا ده‌ستیان به‌ دانیشتن كردوووه‌. ئه‌مانه‌ كه‌ داده‌نیشن نازانن هه‌ستن و كه‌ هه‌ڵده‌ستن نازانن رێبكه‌ن".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13338

Your Comment

You are replying to: .
captcha