هه‌ڵواسینی پۆسته‌ر و فلێكسی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ناو حه‌ره‌می مزگه‌وت و شوێنه‌ ئایینییه‌كان قه‌ده‌غه‌یه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی‌ هۆشداری‌ به‌كیانه‌ سیاسییه‌كان و كاندیدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ڵواسینی هه‌موو جۆره‌ پۆسته‌ر و فلێكسی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ناو حه‌ره‌می مزگه‌وت و دیواری مزگه‌وت و شوێنه‌ ئایینییه‌كان به‌هه‌موو شێوه‌یێك قه‌ده‌غه‌یه‌.

کوردپرێس- له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی وتوویەتی: به‌هۆكاری هاتنی ماوه‌ی بانگشه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق، سه‌رجه‌م كیانه‌ سیاسییه‌كان و كاندیدانی هه‌ڵبژاردن ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌ڵواسینی هه‌موو جۆره‌ پۆسته‌ر و فلێكسی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و هه‌ر جۆره‌ بانگه‌شه‌یێكی تری هه‌ڵبژاردن له‌ ناو حه‌ره‌می مزگه‌وت و دیواری مزگه‌وت و شوێنه‌ ئایینییه‌كان به‌هه‌موو شێوه‌یێك قه‌ده‌غه‌یه‌.

له ‌به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا هاتوو: له‌حاڵه‌تی بوونی هه‌ر سه‌پێچییێك وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف راسته‌وخۆ به‌بێ ئاگاداریی لایه‌نی سه‌ر پێچیكار سكاڵای یاسایی له‌كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراق تۆمار ده‌كات.

سەرچاوە: SNN

News Code 13314

Your Comment

You are replying to: .
captcha