بهپێی ههواڵی کوردپرێس، قادر حاجی عەلی سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگهیاند: "لهساڵانی ڕابردوودا پڕۆژەی سەرۆکی ھەتا مردن لەسەر دەستی بزوتنەوەی گۆڕان شکستی ھێنا" ئهوهش به گوێرهی میدیای فهرمی بزووتنهوهكه.
سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان ڕاشیگهیاند: "لە ڕووی واقیعیەوە حکوومەتی هەرێم لەمڕۆدا لەوە کەوتوە حکوومەت بێت، لەوە کەوتوە ئەرکە ھەرە سەرەتاییەکانی حومکڕانیی پیادە بکات و لەوەش کەوتوە سادەترین بەرپرسیارێتیی سیاسیی و ئەخلاقیی بەرامبەر ئەم وێران بوونە ھەمەلایەنە بگرێتە ئەستۆ".
به وتهی قادر حاجی عهلی "لەمڕۆدا بە کردەوە حکوومەتی ھەرێم لە ناوخۆدا ھەڵوەشاوەتەوە و جگە لە پارتی و یەکێتی، ھەموو حیزبە گەورەکانیتر لە کابینەکەی نێچیرڤان بارزانی قوباد تاڵهبانی کشاونەتەوە".
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment