قادر حاجی عه‌لی: پڕۆژەی سەرۆکی ھەتا مردن شکستی ھێنا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان ڕای‌گه‌یاند: "پێویستە دەنگدەرانی ناڕازی لە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ چوار ساڵی ئایندە، سزای ئەم حوکمڕانە بێ‌دەربەست ‌و نابەرپرسیار و گەندەڵانە بدەن".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، قادر حاجی عەلی سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان ڕای‌گه‌یاند: "له‌ساڵانی ڕابردوودا پڕۆژەی سەرۆکی ھەتا مردن لەسەر دەستی بزوتنەوەی گۆڕان شکستی ھێنا" ئه‌وه‌ش به‌ گوێره‌ی میدیای فه‌رمی بزووتنه‌وه‌كه.

سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان ڕاشی‌گه‌یاند: "لە ڕووی واقیعیەوە حکوومەتی هەرێم لەمڕۆدا لەوە کەوتوە حکوومەت بێت، لەوە کەوتوە ئەرکە ھەرە سەرەتاییەکانی حومکڕانیی پیادە بکات و لەوەش کەوتوە سادەترین بەرپرسیارێتیی سیاسیی و ئەخلاقیی بەرامبەر ئەم وێران بوونە ھەمەلایەنە بگرێتە ئەستۆ".

به ‌وته‌ی قادر حاجی عه‌لی "لەمڕۆدا بە کردەوە حکوومەتی ھەرێم لە ناوخۆدا ھەڵوەشاوەتەوە و جگە لە پارتی و یەکێتی، ھەموو حیزبە گەورەکانی‌تر لە کابینەکەی نێچیرڤان بارزانی قوباد تاڵه‌بانی کشاونەتەوە".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13305

Your Comment

You are replying to: .
captcha